لە دوای ڕاگەیاندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە (هەپەگە-نەڕەچە) کە تێیدا ئاماژەی بە بەردەوامی هێرشە سەختەکانی سوپای تورک کردووە بۆسەر هەرێم و تونێلەکانی گەریلا کە بەتایبەت لەم چەند ڕۆژەی کۆتاییدا کە هاوکاتی ئاگربەستی پەکەکە، بە هەموو جۆرە چەکێکی قەدەغەکراو ئەنجامی دەدات.
هەپەگە بانگەوازی لە هەمووان کرد لە دژی ئەم هێرشە دڕندانەیانەی سوپای تورک هەڵوێست وەرگرن، لەو چوارچێوەیەدا کوردستانیان لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی کوردی دیموکراتیکی سویسرا و یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-سەر) چەندین چالاکی شەرمەزارکردنی بەردەوامی هێرشە قڕکارییەکانی ئەنجام دا.
کوردستانیان لە چەندین ناوەندی سویسرا بە خۆپیشاندان و گردبوونەوە هێرشەکانیان شەرمەزارکرد. لە چالاکییەکاندا پانکارت بە نووسینی 'هێرشە قڕکارییەکانی سەر کوردان بوەستێنن'، هەروەها ئاڵا بە وێنەی ڕێبەر ئاپۆ بەرزکرایەوە.
ژنێڤ
سۆڵۆتۆرن
وینتەرتور
لۆزان
بازڵ
بێرن
***