لە ئێرلەندای باکوور دوای بانگەشەی 'دەستدرێژی' دوو خانوو سوتێنران

لە ئێرلەندای باکوور لە دوای بانگەشەی ئەوەی دەستدرێژی کراوەتەسەر منداڵێک، ماڵی بنەماڵەی ئەو دوو منداڵەی کە تۆمەتبارن بە دەستدرێژی، سووتێنراون.

لە کۆتایی هەفتەدا بانگەشەی ئەوەکراوە کە دەستدرێژی کراوەتە سەر منداڵێک. لەسەر ئەم بانگەشەیە ڕۆژی دووشەممە لە شاری بالیمێنا لە ئیرلەندای باکوور لێکۆڵینەوە دەستی پێکرد.

دانیشتوانی شارەک بە شووشە و بەرد هێرشییان کردەسەر پۆلیس. بە پێی ئاژانسی هەواڵی بەریتانیا (PA)، جەماوەری گەل دەرگا و پەنجەرەکانیان شکاندووە و ئاگریان لە دوو خانوو بەرداوە.

بە پێی میدیای ئێرلەندی RTE News، ئەو تۆمەتبارانە هاووڵاتی ڕۆمانین.

بەپێی ئەو گرتە دیمەنانە و زانیارییانەی لە دیجیتاڵ میدیا بڵاوکراونەتەوە، دوو منداڵی ١٤ ساڵانی ڕۆمانی لە دادگا بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ تۆمەتبارکراون. ئاماژەش بەوەکراوە کە ماڵی بنەماڵەی ئەو دوو منداڵەی کە تۆمەتبارن بە دەستدرێژی سووتێنراون.

خۆپیشاندان دوای چەند کاتژمێرێک لە دادگایکردنی ئەو دوو کەسە دەستیپێکرد. ئەوەش ڕاگەیاندراوە کە ڕووداوی دەستدرێژییەکە شەوی شەممە لە گەڕەکی بالیمەن لە شاری کۆ ئەنتریم ڕوویداوە.