کۆنگرەی گەل: ٤ـی نیسان ڕۆژی ژیانەوەی گەلی کوردە

لە پەیامێکدا کۆنگرە گەل ٤ـی نیسان ٧٦ـهەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆی پیرۆز کرد و گوتی: "٤ـی نیسان ڕۆژبوونی کوردی ئازاد، ژنی ئازاد و مرۆڤی ئازادە."

٤ی نیسان

لە پەیامێکی پیرۆزباییدا دیوانی هاوسەرۆکایتی کۆنگرەی گەل ٤ـی نیسان ٧٦‌ـەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆیی پیرۆز کرد و دەسنیشانی کرد؛ ٤ـی نیسان ڕۆژی ژیانەوەیی گەلی کوردە لە دژی سیاسەتەکانی قڕکاریی و تواندنەوەی گەلی کورد.

پەیامە پیرۆزباییەکەی کۆنگرەی گەل بەم شێوەیە:

"بە خۆشەویستی و شکۆوە ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین. ٤ـی نیسان ڕۆژبوونی  کوردی ئازاد، ژیانی ئازاد، مرۆڤی ئازادە.

لەبەرئەوەی گەلی کورد بە سیاسەتەکانی قڕکردنی چاندی و جەستەیی ڕووبەڕووی لەناوبردن بووەبووە، ٤ـی نیسان بووە ڕۆژبوونی ژیانەوەی ژیانی ئازاد. بەم هۆکارە گەلی وڵاتپارێزمان و بەتایبەت ژنان ٤ـی نیسان وەک ڕۆژبوونی خۆیان پیرۆز دەکەن. لەسەر ئەم بنەمایە لە دڵەوە ٤ـی نیسان لە ژنان و گەلەکەمان پیرۆز دەکەین.

سڵاو لە هەموو وڵاتپارێزە بەشداربووەکانی 'ڕێپێوانی لە ئامەد تا ئامارا' دەکەین، کە بە پێشەنگایەتی گەنجان بە درووشمی "ڕۆژبوونت پیرۆز بێت ڕێبەر ئاپۆ" ئەنجام دەدرێت.

نەورۆزی ٢٠٢٥ بووە شکۆدارترین نەورۆز کە بە درووشمی "ڕێبەرێتی ئازاد، کۆمەڵگەی دیموکراتیک" پیرۆز کرا و وەک ڕێفراندۆمی گەلی کورد لە پەڕەکانی مێژوودا تۆمار کرا، کە بە خواستی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام درا.

لە ئێستا بەدواوە هەموو ئەو کار و تێکۆشانەنی دەکرێت، بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام بدرێت. ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە مانای گۆڕانکارییە بەسەر سیاسەتەکانی نکۆڵی و لەناوبردنی سەدساڵەی دەوڵەت دێت. نزیکایەتی دەوڵەت لە ڕێبەر ئاپۆ نیشانەیی نزیکایەتییە لە بابەتی چارەسەری دیموکراتیکی.

بانگەوازی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ کە وەک 'مانیفێستۆی سەدە' ناوهێنرا، بۆ گەلانی تورکیا دەرفەتێکی مێژووی ڕەخساند. پەکەکە و گەلی کوردیش پشتیوانی تەواوەتییان لە ڕێبەر ئاپۆ کرد.

کەچی بە ئێستاشەوە حکومەتی ئاکەپە وەڵامێکی نەداوەتەوە کە بە گوێرەی گرنگی و ستراتیژی ئەم بانگەوازییە مێژوویە بێت. تەڤگەری ئازادی و گەلەکەمان بە هەستیارییەکی مەزنەوە پرۆسەکە هەڵدەسەنگێنن. هەموو هێزە دیموکراسییەکان کە لایەنگری بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆن، پێویستە پێشەنگایەتی لەم پرۆسەیە بکەن و بۆ ڕەخساندی ئەم دەرفەتە مێژووییە لەسەر بناغەی 'دامەزراندنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک' ڕۆڵی خۆیان بگێڕن.

سڵاو لە هەموو ئەو چالاکییانە دەکەین کە لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستاندا بۆ ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ دەکریت. بە جۆشوخرۆشی خۆگەیاندنمانەوە بە ڕێبەرێتی ئازاد لەسەر بناغەی بیروباوەڕێک کە ساڵی ٢٠٢٥ دەکاتە ساڵی ئازادیمان، هیوای سەرکەوتن بۆ کارەکانی گەل و دۆستانمان دەخوازین."