پارتی سەوزی ئەڵمانیا سەردانی دەم پارتی کرد

هاوسەرۆکی پارتی سەوزی ئەڵمانیا فلیس باناسزاک و شاندی یاوەری سەردانی دەم پارتیان کرد.

دەم پارتی لە پەرلەمان پێشوازی کرد لە هاوسەرۆکی پارتی سەوزی ئەڵمانیا فلیس باناسزاک و شاندی یاوەری. هەر لە چوارچێوەی سەردانەکەدا ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا ماکس لوکاس ئامادە بوو.

کۆبوونەوەکە لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی دەم پارتی لە پەرلەمان بەڕێوەچوو. هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی، تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان و شاندی یاوەریان، پێشوازیان لە شاندە ئەڵمانییەکە کرد.

کۆبوونەوەکە نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند، بێجگە لە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی تورکیا و هەرێمەکە، پەیوەندییەکانی تورکیا_یەکێتی ئەوروپا و کاریگەرییەکانی، تاوتوێکران.