لە شەنگال تەقینەوەیەک ڕوویدا

دوێنێ درەنگانی شەو لە بازاڕی کۆنی شەنگال تەقینەوەیەک ڕوویدا.

بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنیوز، دوێنێ شەو لە بازاڕی کۆنی شەنگال تەقینەوەیەک ڕوویدا. ڕاگەیاندراوە لە زۆر شوێندا دەنگی تەقینەوەکە بیستراوە.

سوپای عێراق جوڵەی سەربازی لە شارەکە و لە شوێنی تەقینەوەکە دەست پێکرد. هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە.

سەرچاوەیەک لە ناو هیزەکانی ئاسایشەوە ئاماژە بەوەدا ئەو هەرێمەی دەنگی تەقینەوەکەی لێوەهاتووە، پاشماوی شەڕی داعشی تێدایە، دەکرێت مینێکی کۆن بێت.

ڕاگەیاندنی عێراقیش تەقینەوەکەی پشتڕاستکردەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە.

شایەنی بیرهێنانەوەیە بازاڕی کۆنی شەنگاڵ هەرێمێکە لە کاتی شەڕی داعشدا وێرانبوو، ئێستا خەڵکی مەدەنی لێی ناژی. تەنها هێزە سەربازییەکان لێی دەمێننەوە و پاشماوەکانی شەڕیش لە هەرێمەکەدا بوونی هەیە.