دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هێرشە داگیرکەرییەکانیان بۆ سەر بەنداوی تشرین و قەرەقۆزاق زیاد کردووە. زیاترکردنی هێرشەکان ئەوە دەردەخات کە ئەو هەڕێمە لە رووی جیۆستراتیژیەوە خاوەن چ گرنگیەکە. هەربۆیە پێویستە کە گرنگی ئابور، سیاسی، سەربازی و جۆگرافیایی ئەو هەرێمانە لێکۆڵینەوەی لەبارەوە بکرێت.
بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق لەسەر چەمی فورات دوو خاڵی هەستیارن کە رۆژهەڵات و رۆژئاوای فورات کۆنتڕۆڵ دەکەن و پێکیانەوە دەبەستنەوە. پردی قەرەقۆزاق لەسەر رێگەی ئێم فۆر کە رێگەی بازرگانی نێونەتەوەییە. لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر کۆبانێ، عەین عیسا، رەقا، تەبقا و سەرجەم هەڕێمی جزیرە، بۆ سازکردنی هێڵێکی بەرگریی وەک بارەگایەکی ستراتیژیکە.
ناوچەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا جگە لە سەرێکانی و گرێ سپی داگیرکراو، لە دیوی سنوورەوە بە تەواوەتی بە دیواری کۆنکرێتی بە بەرزی ٤ مەتر گیراوە. واتە دەوڵەتی تورک دەتوانێت لە باکورەوە بە هەڵگرتنی دیوارەکان بکەوێتە ناو باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و دەست بە هێرشی داگیرکەری بکات، یاخود لە رۆژهەڵاتیەوە لە هێڵی قەرەقۆزاق و تشرین کە بە دووری ٢٠ کیلۆمەتر لە دیوی باشورە، دەست بە هێرشی داگیرکەری بکات. هەربۆیە ناوچەکانی تشرین و قەرەقۆزاق لەسەر چەمی فورات هەستیارترین خاڵی چاودێری کردنی پەڕینەوەی رۆژهەڵات و رۆژئاوای چەمی فوراتن. لە سایەی ئەوەوە دەرفەت دەدرێت کە گۆڕەپانی پەڕینەوەی رۆژهەڵات و رۆژئاوای فورات کۆنترۆڵ بکات. شوێنی یەکلاکەرەوەی هێڵی بەرگریی هەرێمەکەن. لە بەرامبەر هێرشی چاوەڕوانکراو بۆ سەر کۆبانێ، رەقا و جزیرە وەک بارەگایەکی ستراتیژیکن.
لە سەرتاسەری رێگەی ئێم فۆر، رێگەی هەڕێمی جزیرە دوای عەین عیسا و چەلەبیە بە پێنج کیلۆمەتر دەگاتە قەرەقۆزاق. ئەگەر رێگەکە بەردەوام بێت بە ٢٠ کیلۆمەتر دەگاتە منبج. لە یەکتربڕەکەوە بەرەو باکور بچێت دوای ٢٥ کیلۆمەتر دەگاتە کۆبانێ، دوای ٦ کیلۆمەتر لە باشورەوە دەگاتە سرین. دواتریش لە باشوورەوە بەرەو رۆژهەڵاتەوە دەگاتە تشرین، تەبقا و رەقا.
بێگومان رێگەی کورتتر بەرەو رەقا هەیە. ئەوەش هێڵەکانی گرێ سپی، سەرێکانی و تروازیەن کە لە بەردەم عەین عیسان. دەوڵەتی تورک بیر لەوەدەکاتەوە کە دوای بەدەستهێنانی پردی قەرەقۆزاق و ناوچەکانی دەوروبەری، بەرخودانێکی بەرچاو لەبەرامبەر خۆی نابینێت. هەربۆیە هەوڵ دەدات خواستی باڵادەستبوونی لەوێ، یان بە شێوەی نەرم یاخود لە رێگەی گوشارەوە ساز بکات. بەو جۆرە ماتەوزەی گەمارۆدانی کۆبانێ، بۆ هێرشکردنە سەر رەقا بە ئیمتیازێک دادەنێت و بەمەش رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ناوچە عەرەبییەکان دروست دەکات و دەرفەتی سازکردنی گوشار لە سەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەر بەهێزتر دەکات.
بە فریودانی دیپلۆماتیک داگیرکاری دەکەن
بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەم کارە، ئەم رئکارەیان تاقیکردەوە: "وه ک ئێوەش دەزانن هەفتەی ڕابردوو بەبەردەوامی باس لەوە دەکرا که له نێوان قەسەدە و دەوڵەتی تورکدا ئاگربەست ڕوودەدات. یەکێک لە بابەتە گرنگەکانی ئەم ئاگربەستە کێشە لەسەر گۆڕی سلێمان شا بوو. بەڵام مامەڵی هێزەکانی قەسەدە ژیرانە و مرۆڤانە بوو کە ڕایانگەیاند دەکرێت گۆڕەکە لەوێ بنێژرێتەوە، هەروەها ١٠ ئەندامی ئەمنیش لەوێ جێگیر بکرێت. بەڵام دەوڵەتی تورک ئەمەی قبووڵی نەکرد. لەبەر ئەوەی مەرجی ئەوە بوو کە ڕووبەری ٢کیلۆمەتر و نیو بەدرێژایی قەرەقۆزاق ڕادەستی دەوڵەتی تورک بکرێت، هەروەها لە سەر پردەکە بازگە نامێنێت و لەژێر کۆنترۆڵی ئەواندا بێت، بەشێوەیەکی گشتی ناوچەکە بەدەست ئەوانەوە دەبێت. واتە بەخواستی خۆیان چەکی قورس و هێزێکی سەربازی لەوێ جێگیر بکەن.
بە شێوەیەکی ئاسایی دۆخێکی لێک تێنەگەیشتن ڕوویدا. چونکە ئەگەر لەو چوارچێوەیەی کە دیارییان کردبوو ناوچەکەیان بەدەست بهێنایە، بەبێ هیچ زەحمەتیەک بە فێڵ و فریودانی دیپلۆماتیک پردەکەیان دەخستە بن کۆنترۆڵی خۆیانەوە و کۆبانێ تا هێڵی عەین عیسایان دادەبڕی و دەیانخستە ژێر داگیرکەرییەوە. تەنانەت ئەو کاتەش ڕەنگە بە پێویستیان نەزانیبا دەستبەجێ هێرش بکەنە سەر کۆبانێ. چونکە کۆبانێ لە هەموو لایەکەوە ئەوکات لە گەمارۆدا بوو. ئەگەر دەستبەجێ هێرشیان بکردبایە، بێگومان لە ئاستی نێونەتەوەییدا ناڕەزایەتییەکی جددی لێدەکەوتەوە. بۆیە گەمارۆدان و دابڕانی کۆبانێ بە گەمارۆدان و ئاڵۆزی دروستکردن لە هێڵەکانی تەبقا، ڕەقە و دێرەزۆر و داگیرکردنی ئەو ناوچانە و پاشان هێرشکردنە سەر حەسەکە، کۆبانی دەکەوتە پلانی دواییەوە و بەو شێوەیە ڕەنگە تاکتیکی بنەڕەتی ئەوان هەر ئەمە بووبێت.
ئەگەر بتوانرا ئەو شوێنانە بەدەست بهێنرێت کە بە ڕێبازی نەرم دیاری کرابوون، هێزێکی سەربازی زۆر گەورەی لەوێ جێگیر دەکرد، بە ئاسانی دەیتوانی بە هێرشێک لە گرێ سپیەوە ئەنجامی گەورە بەدەستبهێنێت. بەم شێوەیە بە درێژایی ڕێگای ئێم ٤ پێشڕەوی دەکرد، هەروەها بە هێرشەکردن لە گرێ سپیەوە، ئەگەر باڵێک لەگەڵ باڵی قەرەقۆزاق لە چەلەبیە یەکیان بگرتایە، دەستبەجێ لەگەڵ باڵەکەی دیکە بەرەو ڕەقە پێشڕەوی دەکرد. هەنگاوەکان لێرە بەدواوە وەک دۆمینە بەدوای یەکدا دەڕۆیشتن. گۆڕەپان بە گۆرەپان لێک دادەبڕان و داگیر دەکرا. لە کۆتاییدا کوردی لاوازەکراو بە هەموو پێکهاتەکانی خۆبەڕێوەبەرییەوە لە ناوچەی جزیر دەکەوتنە گەمارۆیەکی قورسەوە و بە هەموو شێوازێکی سەربازی بە چەکی کیمیایی کۆمەڵکوژ دەکران.
بە هێرشە داگیرکارییەکان هەوڵیاندا ئەنجام وەربگرن
وەک ڕێگای دووەم ویستیان بە هێرشی سەربازی دەست بەسەر پردەکە و ناوچەی پشتەوەیدا بگرن و هەر لەسەرەتاوە هەمان سیناریۆ بە شێوازی گوشار جێبەجێ بکەن. دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوت کە بە شێوازی یەکەم نەیانتوانی ئەنجام بەدەست بهێنن، شێوازی دووەمیان هەڵبژارد و ماوەی ١٣ ڕۆژە بەبەردەوامی هێرش دەکەن. ئەو ناوچەیەی کە لانیکەم ٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە سەر ئاسمانیدا دەسووڕنەوە، بەردەوام لەلایەن تانک و تۆپ هاوێژەکانەوە بۆردومان دەکرێت. لە سەر بەرزاییەکان بنکەکانی TSKدروستکراون و تانک لەسەر گردەکان لە ناوچەی قەرەقۆزاق دانراون. ئەم ناوچەیەی بە شێوەیەکی ئاشکرا داگیر کردووە. سوپای تورکیا بەبێ شاردنەوەی چەتەکان هێرش دەکات. بەڵام سەرەڕای هەموو شتێک نەیتوانی ئەنجام بەدەست بهێنێت. گرنگیەکی دیکەی پردی قەرەقۆزاق کە لە ڕوانگەی سەربازییەوە ئەم ڕۆڵەی هەیە، ئەوەیە کە پردەکە لەسەر ڕێڕەوی بازرگانی نێودەوڵەتی ئێم ٤ دایە. تەنانەت لەوێش ئەگەر کۆنترۆڵی تەواوی ئێم٤ بەدەست بهێنێت، کۆنترۆڵی ڕەوتی بازرگانی ناوچەیی دەکات، خاڵی پەڕینەوەیەکی گرنگە لە ڕووی سەربازی و لۆجستییەوە، هەروەها کلیلی کۆنترۆڵکردنی ناوچەکەیە لە ڕووی ئابوورییەوە و هەروەها ڕەوڵێکی ستراتیژی هەیە. کاتێک داگیرکاری ڕوویدا، ئەوکات وشەی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی فورات نامێنێت و دەوڵەتی تورک کۆنترۆڵی تەواوی ناوچەکە بەدەست دەهێنێت.
ئامانجەکانی هێرشی داگیرکاری
بەنداوی تشرینیش هەمان گرنگی هەیە. ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دابینکردنی کارەبا بۆ هەموو سوریا. بەنداوی تشرین لەگەڵ بەنداوی تەبقا، لەڕووی دابینکردنی پێداویستییەکانی کارەبای هەرێمەوە گرنگییەکی خۆی هەیە. گەرسەربکەێت کۆنترۆڵی سەرچاوە گرنگەکانی وزە دەکات. جگە لەمەش حەلەب، منبج، کۆبانێ، دێرەزۆر بە داگیرکاری ڕووبەڕووی گوشاردەبنەوە. دەوڵەتی تورک دەیەوێت بە کۆنتڕۆڵکردنی ئاوی ناوچەکە هەموو هەرێمەکە کۆنترۆڵ بکات. هەروەک چۆن بە داگیرکردنی سەرێکانی ئاوی سەر شاری حەسەکە و دانیشتووانەکەی لێ بڕییەوە، دەسەڵاتی ئەوەی دەبێت ئەم هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو ناوچەکانی دیکە بەکاربهێنێت. ناوچەی تشرین و قەرەقوزاق نەک تەنها لە ڕوانگەی سەربازییەوە، بەڵکولە ڕوانگەی سیاسی و ئابووری و هەموو ڕوویکەوە ستراتیژیترین شوێنی باکوری سوریایە.
بە کۆنترۆڵکردنی ئەم ناوچانە توانای ئەوەی دەبێت جوگرافیایەکی فراوانتربخاتە ژێر داگیرکارییەوە. پاراستنی ئەم هەرێمە ئەو گرنگییەی هەیە کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر تەواوی هاوسەنگی هەرێمەکە هەبێت. هەروەها لە بواری سەربازییەوە، لە دووبارە داڕشتنەوەی هاوسەنگی هێزی هەرێمەوە گرنگی هەیە. هێزەکانی پاراستن لەژێر چەتری هێزەکانی (قەسەدە)دان، ئەم ڕاستییە ئاشکرایە و بە بەرخۆدانێکی بێ وێنە هێرشەکان تێکشکاندووە. چونکە ئەگەر ناوچەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەربچێت، ئەمە کاریگەریەکی نەرێنێ لەسەر داینامیکی پاراستنی هەرێمەکەوە دەکات. هەروەها ئاسایش کۆبانێ، ڕەقە، ناوچەی جزیر، ڕێڕەوی ئەمنی دێرەزۆر بۆ حەسەکە بە پاراستنی ئەو ناوچە ستراتژیانە بەدی دەهێنرێت. بۆیە بەرخۆدان لە ڕاستیدا بەرخۆدان بەرخۆدانی پاراستنی کۆبانێ، ڕەقە و جزیرە.