تەرمی شەهید بروسک دێرک بە خاکسپێردرا

تەرمی شەڕڤانی قەسەدە بروسک دێرک کە لە بەرخۆدانی هەرێمی تشریندا شەهید بوو بە خاکسپێردرا.

مەراسیمی شەهید

بە ئامادەبوونی سەدان کەس لە خەڵکی شارەکانی دێرک، گەرکی لەگی و چلاخا لە ناوەندی شەهید هۆگر سەرساغییان لە بنەماڵەی شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆ شەهید بروسک دێرک (ساڵەح ئیبراهیم) کرد، کە لە ٢٨ی کانوونی یەکەمیدا لە بەنداوی تشرین شەهید بوو.

لە مەراسیمەکەدا بەڕێوەبەری کۆنگرە ستاری دێرک وەفا عەلی قسەیکرد و لەقسەکانییدا سەرنجی خستەسەر ڕۆڵی هێزەکانی قەسەدە لە بەرخۆدانەکاندا و وتی: "شەڕڤانانمان بۆ پێکهێنانی ئازادی و سەقامگیری گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بوونە بە قەڵغانی پاراستنی هەرێمەکە."

هەر لە مەراسیمەکەدا بەڕێوەبەری ئەنجومەنی شاری دێرک ئەحمەد سەید ئاماژەی بە بەرخۆدانی شەڕڤانان کرد و وتی: "دەبێت هاوشانی شەڕڤانانمان لە بەرخۆداندا بین و سنورەکانمان بپارێزین."

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا بەڵگەنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهید کرا