قەسەدە: ڕێگری لە هەموو هێرشەکانی داعش بۆ سەر هەرێمەکە دەکەین

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی قەسەدە سەبارەت بە هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر هەرێمەکە و پێشهاتەکانی سوریا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "هەموو هێرشەکانی چەتەکانی داعش بۆ سەر هەرێمەکە تێکدەشکێنین."

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک قەسەدە، لەبارەی هێرش و پەلامارەکانی چەتەکانی داعش و پێشهاتەکانی سوریا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند؛ چەتەکانی داعش ڕۆژ بە ڕۆژ لە چوڵەوانیەکانی حمس و دێرەزور لە کۆنترۆڵی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق دەردەچن و وتی: "بۆ ڕێگریکردن لە هەر جۆرە هەوڵی چەتەکان بۆ هێرشکردنە سەر هەرێمەکە و دووبارەکردنەوەی سیناریۆی ساڵی ٢٠١٤، قەسەدە هەر جۆرە ئامادەکارییەکی کردووە."