تەمەلی: پاڕادایمەکانی عەبدوڵا ئۆجالان پرسی کۆلۆنیالیزم لە کوردستان چارەسەر دەکات

سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی وتی: "پانتایی سیاسەتەکانی سەرمایەداری لە کوردستاندایە، لەدژی ئەو سیاسەتانەدا پارادایمەکانی عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەرییە."

سەمپۆزیومی 'بونیاتنانی ئایندەی کشتوکاڵی و خۆراک' کە پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە چوارچێوەی چاوپێکەوتنەکانی "نان و دادپەروەری"دا دەستیپێکردووە سازدرا. سەمپۆزیومەکە لە هۆڵی کۆنفرانسی تاهیر ئەلچی سەندیکای پارێزەرانی وان دەستیپێکرد و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

لە سەمپۆزیومەکەدا سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی سەزای تەمەلی قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا لە تورکیادا هەنگاوەکانی کۆڵۆنیالیزمی سەرمایەداری لە کوردستاندا بەڕێوەدەبرێت و وتی: "لە کوردستاندا هەموو وەربەرهێنانەکان لەسەر خواستی بەرهەمێنانی سەرمایەداری بەرهەمدەهێنرێت. ئابووری کشتوکاڵی کوردستان لەناودەبەن. ئاکەپە لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا و بەتایبەت لە ڕۆژئاوای کوردستاندا سیاسەتەکانی کۆڵۆنیالیزم بڵاودەکاتەوە. دەستبەسەرداگرتنی سەرچاوەکانی کوردستانیش لە چوارچێوەی سیاسەتی کۆڵۆنیالیزمی تورکیادایە. ئەمەش لە بنەرەتدا بۆ لەناوبردنی زەوییە کشتوکاڵییەکان و بێ موڵککردنی خەڵکییە."

'چارەسەری لە پارادایمەکانی عەبدووڵا ئۆجالاندایە'

لە قسەکانیدا تەمەلی باسی لەو چارەسەرییانە کرد لەبەرامبەر کاولکارییەکانی سەرمایەداریدا و ئاماژەی بۆ پارادایمەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و بەم شێوەیە بەردەوام بوو لە قسەکانی: " پێویستە لە دژی هەموو کارەکانی سەرمایەداریدا پێکەوە بڵێین؛ 'بەخێرهاتی بەڕێز ئۆجالان'. چونکە پارادایمی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی بەڕێز ئۆجالان لە دژی هەموو کاولکارییەکانی سەرمایەداری، چارەسەری بۆ ژیانێکی نوێ دێنێتە ئاراوە. دەتوانین لەسەر بنەمای ئەم پارادایمە سیاسەتە جێگرەوەکانی کشتوکاڵ پێشبخەین، ئابوری کشتوکاڵ دامەزرێنین."