مانگی سووری کوردستان هاوکاریی بۆ زیانبەرکەوتوانى لافاوەکانى ئەمدواییە رەوانەى رۆژهەڵاتى کوردستان کرد
رێکخراوى هاوکاریى مانگی سووری کوردستان هاوکاریى بۆ خەڵکى رۆژهەڵاتى کوردستان نارد، کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتبوو.
رێکخراوى هاوکاریى مانگی سووری کوردستان هاوکاریى بۆ خەڵکى رۆژهەڵاتى کوردستان نارد، کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتبوو.
رێکخراوى هاوکاریى مانگی سووری کوردستان هاوکاریى بۆ خەڵکى رۆژهەڵاتى کوردستان نارد، کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتبوو.
مانگی سووری کوردستان لەبارەى ئەو هاوکارییە، کە پێشکەشی گەلی رۆژهەڵاتى کوردستانیان کردووە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، مانگی سووری کوردستان بەهۆی روودانى لافاوەوە بۆ گەلی رۆژهەڵاتى کوردستان وەک هەنگاوی یەکەم بە بڕی ٢٥٠ هەزار یورۆ هاوکاریى رەوانە کردووە.
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە رۆژهەڵاتى کوردستان و ئێران بەهۆی بارانى زۆرەوە، کە لە ١٩ی ئاداری ٢٠١٩ / ٢٨ی رشەممەوە دەستیپێکرد و نزیکەى ٢ هەفتەى بەردەوامیى هەبوو لافاو هەستا. بە هەستانى لافاو ئاو چووە ناو چەندین شار و ناوچە و گوند و دایپۆشین. بەهۆی زۆریى لافاوەکەوە زیاتر لە ٢٠٠ کەس گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەکى زۆریش بریندار بوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، دەیان هەزار خانوو و بیناش وێرانبوون و ئێستاش سەدان هەزار مرۆڤ لە رۆژهەڵاتى کوردستان لە دۆخێکی مەترسیداردان، بۆیە بۆ دابینکردنى هەموو پێداویستییەکانى ژیان چاوەڕێى هاوکارین.
باسی ئەوەشکراوە، مانگی سووری کوردستان بۆ دابینکردنى پێداویستییەکانى خەڵکى رۆژهەڵاتى کوردستان و ئەوانەى بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە هاوکاریى رەوانە کرد. ئەو هاوکارییە لەلایەن کۆمیتەى مانگی سوورەوە بەسەر زیانبەرکەوتوانى لافاوەکاندا دابەش دەکرێن.
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، مانگی سووری کوردستان لە ٤ی نیسانی ٢٠١٩ / ١٥ی خاکەلێوەوە بۆ رۆژهەڵا تى کوردستان دەستیکردووە بە هەڵمەتى کۆکردنەوەى هاوکاری و هەڵمەتەکە تاوەکو ئێستاش بەردەوامیى هەیە.
مانگی سووری کوردستان داواى لە هەموو کوردستانیان و دۆستەکانیان کرد، کە پشتیوانى لە گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان بکەن و لە رێگەى مانگی سووری کوردستانەوە هاوکارییە مادییەکانیان بگەیەننە بنەماڵە زیانبەرکەوتووەکان.
ر.م