نەورۆز ئەحمەد: لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لەدایکبوونی یەپەژەیە
ئەندامی فەرماندەیی گشتیی یەپەژە نەورۆز ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ وەک هێمای ئازادی ژنان دەبینن و گوتی: " لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لەدایکبوونی یەپەژەیە."
ئەندامی فەرماندەیی گشتیی یەپەژە نەورۆز ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ وەک هێمای ئازادی ژنان دەبینن و گوتی: " لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لەدایکبوونی یەپەژەیە."
ئەندامی فەرماندەیی گشتیی یەپەژە نەورۆز ئەحمەد بەشداری بەرنامەی کەناڵی ژن تیڤی بوو، دەربارەی ٤ی نیسان لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، دامەزرادنی یەپەژە و هەروەها پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و سووریا هەڵسەنگاندنی کرد.
ئامانج و پڕۆسەی دامەزراندنی یەپەژە
نەورۆز ئەحمەد بەبۆنەی١٢هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەپەژە قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا ڕاپەڕینی گەلان لە ٢٠١١ لە تونس دەستی پێکرد، کاریگەری لەسەر سووریاش دانا. نەورۆز ئەحمەد ئاماژەی بەوەشدا ڕژێمی سووریا بە عەقڵیەتی یەک نەتەوە، یەک زمان، یەک شوناس مامەڵەی دەکرد و دەڵێت: "ئەمە لە ناو گەلاندا ناڕەزایەتی لێ کەوتەوە. بە تایبەتی لە سووریا گەلی کورد لە بەرداشی قڕکردندا بوو. هەروەها سیاسەتی قڕکردنی کەلتووری و زمان لە تەواوی کوردستان جێبەجێ دەکرا. لە دژی ئەم سیاسەتی قڕکردنەدا گەلی کورد بە ساڵان تێکۆشان دەکات و خۆی بە ڕێکخستن دەکات. ئەم تێکۆشانەش کاریگەری لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا کرد."
نەورۆز ئەحمەد ئاماژەی بەوەشدا ئازادی ژنان بە واتای ئازادی کۆمەڵگە دێت و دووپاتی کردەوە لەو پڕۆسەیەدا بە تایبەت گەلی کورد و ژنان لە ژێرمەترسییەکی گەورە دابوون و دەڵێت لە دژی سیاسەتی توانەوە تێکۆشانێکی ڕێکخستنی بەڕێوەبرد.
نەورۆز ئەحمەد ئاماژەی بە پڕۆسەی دامەزراندنی یەپەژە کرد و لەو بارەیەوە دەڵێت لە مێژووەوە ژنان بەرخۆدان دەکەن، بەڵام ئەمە نەگۆڕا بۆ هێزێكی ڕێکخراوەیی. نەورۆز ئەحمەد باسی لەوەشکرد یەپەژە لەسەر بنەمای پاراستنی جەوهەری ژنان خۆی بە ڕێکخستن کردووە، نەک تەنها هێزی پاراستنی نەتەوەیی و هەرێمی، بەڵکوهێزێكی تێکۆشانە کە هەموو ژنان لە خۆی دەگرێت.
ڕۆڵی ژنان لە گۆڕەپانی سەربازی و سیاسییدا
نەورۆز ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد لە مێژوودا شەڕ بە زیهنیەتی پیاوسالاری بەڕێوەچووە و ژنان تێیدا ڕۆڵی پشتیوانیان بوو. هەورەها جەختی لەوەکردەوە یەپەژە ڕێکخستنێکە هەم لە شەڕدا هەم لە پێشخستنی ستراتیژک و تاکتیکیدا بووە بە پێشەنگی تەواوی ژنان.
لەو بارەیەوە دەڵێت یەپەژە بە تایبەت لە شەڕی دژ بە داعشدا ڕۆڵێکی مەزنی گێڕا، ئەم تێكۆشانە کاریگەری لە تەواوی جیهان کرد. یەپەژە لە بەرخۆدانی کۆبانێ، شەنگال نەک تەنها بوو بە هێزی تێکۆشان لە دژی داعش لە هەمانکاتدا بوو بە سیمبولی ئازادی ژنان. هەروها سەرنجی خستەسەر ئەوەش شەڕڤانانی یەپەژە نەک تەنها تێکۆشانێكی سەربازی بەڕێوەدەبن، لە هەمانکاتدا خۆیان بە ڕێکخستن دەکەن و پاراستنی جەوهەری پەرەپێ دەدەن.
داهاتووی سووریا و ڕۆڵی ژنان
نەورۆز ئەحمەد ڕایگەیاند کە ئامادەکارییەکان بۆ دەستورێکی نوێ لە سوریا بەردەوامە و دەڵێت سیستەمێک کە ژنان لەم پرۆسەیە جێنەگرن بە واتای زیندونیکردنەوەی زیهنیەتی پیاوسالاری دێت و گوتی: "تێكۆشانی ژنان نەک تەنها بۆ مافی تاکەکەسی، بۆ بۆنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکیش گرنگە." نەورۆز ئەحمەد ئاماژەی کرد بەوە تێکۆشانی یەپەژە تەنها بە گۆڕەپانی شەڕوە سنوردارە نییە، یەپەژە لە هەمانکاتدا بۆ ئازادی کۆمەڵگە و مافەکانی ژنان تێدەکۆشێت. هەروەها سەرنجی خستەسەر ئەوەش سیستەمی نوێ لە سووریا دادەمەزرێت، دەبێت بە شێوەیەکی دیموکراتیک ژنان و هەموو گەلان تێدا ڕۆڵیان هەبێت.
ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ و تێكۆشانی یەپەژە
نەورۆز ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد پەیامەکەی ٨ی ئاداری ڕێبەر ئاپۆ و بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' بۆ ژنان وەک مانیفێستۆی ئازادییە و گوتی: "دیارییەکی زۆر بە بەهای ئەم پڕۆسەیە پەیام و سڵاوەکانی ڕێبەر ئاپۆ بوو. بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە پێشەنگایەتی ژنانی ڕێکخراو موومکینە. لە هەمانکاتدا دەبێت ڕێکخستنبوونمان بە هێزتر بکەین، چونکە وەک ژنان مەترسییەکان لەسەرمان بەردەوامە. هەربۆیە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ لەم پڕۆسەیەدا بۆ ژنان بە واتای مانیفێستۆی ئازادییە."
هەروەها ئاماژەی بەو گوتەی ڕێبەر ئاپۆ "ئازادی ژن ئازادی هەموو کۆمەڵگەیە" کرد و دەڵێت ئەم دیدگایە بوو بە بنەمای بونیاتنان و تێکۆشانی یەپەژە.
نەورۆز ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا ٤ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ وەک سیمبولی تێکۆشانی ژنان دەبینن و دووپاتی کردەوە ئەو تێکۆشان مەزنتر دەکەن. جەختی کردەوە یەپەژە بە پێی فکری ڕێبەر ئاپۆ لە تێكۆشانی ئازادی بەردەوامە، یەپەژە مسۆگەکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەرێتی وەک بەشێک لە تێکۆشانی خۆی دەبینێت.
نەورۆز ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا شەڕڤانانی یەپەژە بە فیداکاری ژنانی قارەمانی وەک ئەرین میرکان، ئاڤێستا خابوور، بارین کۆبانێ گەشتە ئەم ئاستە و جەختی کردەوە یەپەژە تێکۆشانی ئازادی ژنان دەپارێزێت و بەرفراوانی دەکات و بە پێی فکری ڕێبەر ئاپۆ شۆڕشی ژنان بە هێزتر دەکات.