پێویستە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ سەفەربەری دیمۆکراتیک مەزن بکرێت
سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازی بەرفراوانکردنی سەفەربەری دیموکراتیکی ڕاگەیاند.
سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازی بەرفراوانکردنی سەفەربەری دیموکراتیکی ڕاگەیاند.
سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە لە بەرنامەیەکی تایبەت لە گەڵ ستێرک تیڤی بە بۆنەی ٤ی نیسان ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، تێکۆشانی گەلی کورد ڕەوش و بارودۆخی ئیمرالی و ڕووداوەکانی رۆژەڤ هەڵسەنگاندنی کرد. دەقی چاوپێکەوتنەکە بەم شێوەیە:
ڕێبەر ئاپۆ، بە هەوڵ و تێکۆشانە بێوێنەکانییەوە، ٤ی نیسانی کردە ڕۆژی لەدایکبوونی هەموو گەلان و ڕۆژی لەدایکبوونی ئازادی. تەنانەت لە سەختترین هەلومەرجی زیندانی ئیمرالیشدا بە سێهەمی خوڵقێنەری خۆی مۆرکی خۆی لە مێژوودا. ئەم ڕاستییەی ڕێبەر ئاپۆ و لە هەمان کاتدا ڕامانی سەبارەت بە مرۆڤ و کۆمەڵگای ئازاد چۆن لێ تێبگەین؟
٤ی نیسان، ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ لە لایەن مرۆڤە ئازادەکانەوە، هەموو ژن و گەنج، هەموو مرۆڤایەتی کە لەسەر ڕێگای ئازادین و دڵیان بۆ ئازادی لێدەدات، وەک ڕۆژی لەدایکبوونی خۆیان دەبینن. بەو بۆنەوە ئەم ڕۆژە لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەم، هەروەها لە هەموو بەرخۆدێرانی زیندان، هەموو گەریلاکانی ئازادی کوردستان، دایکان، دایکی شەهیدان و هەموو گەنجان، ژنان و گەلان پیرۆز دەکەم. ٤ی نیسانی ئەمساڵ هاوکات بوو لەگەڵ جەژنی ڕەمەزان کە گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی ئیسلامی پیرۆزی دەکەن. بە بۆنەوە جەژنی ڕەمەزان لە هەموو گەلەکەمان پیرۆز دەکەم. ٤ی نیسان وەک هەموو رووداو و هەنگاوە مێژووییەکان کە پەرەیان پێدراوە، بە ڕێبازی بەرخۆدان و تێکۆشانەوە نەخشێندراوە و لە ڕێگەی تێکۆشانەوە گەیشتووتە ئەم ئاستە. ڕۆژی ٤ی نیسانی ٢٠٠٩ بەبۆنەی ئەوەی ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە گوندی ڕێبەر ئاپۆ لە ئامارا پیرۆز بکرێت، گەلەکەمان لە ئامەد و هەموو کوردستانەوە بەرەو ئامارا بەڕێکەوتن. پێشتر جەماوەرێکی زۆر لەوێ کۆبوونەوە. وەک هەمیشە هێزەکانی دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر گەل. لە ئەنجامدا هەڤاڵان مەحسوم و مستەفا شەهید بوون. بەو بۆنەوە لەم ڕۆژەدا هەر دوو گەنجی وڵاتپارێز و بەرخۆدێر بە ڕێزدارییەوە بەبیر دێنمەوە. هەروەها لە کەسایەتی ئەواندا هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردستان و هەموو گەلان بەبیر دینمەوە و سەری ڕێزیان بۆ دادەنوێنم. بێگومان بۆ ئەوەی مرۆڤ بە تەواوی لە مانای ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ تێبگات، سەرەتا دەبێت لەوە تێبگات کە بۆچی ئەم ڕۆژە بە شێوەیەکی بەرفراوان گرنگی پێدەدرێت و پیرۆز دەکرێت. چالاکییەکان چەند ڕۆژێک پێش ٤ی نیسان دەستی پێکردووە، نەک هەر لە کوردستان، بەڵکو لە هەموو جیهان و وڵاتاندا، گەلەکەمان، دۆستانی گەلەکەمان و ئەوانەی بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەناسن، ئەم ڕۆژە پیرۆز دەکەن و بە ڕۆژی لەدایکبوونی خۆیانی دەزانن. بێگومان ئەمەش پەیوەندی بە تێکۆشانی بێوێنە و ڕاستییەکانی ڕێبەر ئاپۆەوە هەیە.
'لەدایکبوونی تۆ لەدایکبوونی ئێمەیە، ئازادیی تۆ ئازادی ئێمەیە'
ئێمە ئەمە بە ڕاستی ڕێبەرایەتی ناودەبەین. ڕێبەرایەتی ئەم لەدایکبوونە تەنها وەک لەدایکبوونێکی بایۆلۆژی چاو لێناکات. بە دڵنیاییەوە دەتوانین بڵێین ڕێبەر ئاپۆ بە درێژایی تەمەنی ٧٦ساڵەی، لە تەمەنی ٦ساڵییەوە هەتا ئێستا، لە ناو تێکۆشانێکی گەورەدا بووە. یەکەم ناکۆکیەکان بۆ ڕێبەر ئاپۆ لە منداڵییەوە دەستی پێکردووە. ناکۆکی نێوان ژن و پیاو، ناکۆکی نێوان دایک و باوکان کە لە بنەماڵەوە دەست پێدەکات، ناکۆکی نێوان کولتوورەکانی کورد و تورک، ناکۆکی نێوان دەوڵەمەند و هەژار، ناکۆکی نێوان ئاغا و گوندی و ناکۆکیە کۆمەڵایەتییەکان، هەموو ئەمانە لە ئاستی منداڵیدا بۆ ڕیبەرایەتی ڕوودەدەن. لەسەر ئەم بنەمایانە گەڕان و بەدواداچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆ بەدوای ڕاستییەکاندا دەستی پێکردووە. بەدواداچوون و لێگەڕانەکان بۆ ڕاستی و ئازادی، دیموکراسی و یەکسانی، هاوڕیەتی و عەشق بەمجۆرە هەر لە منداڵییەوە دەستی بە گەشتێکی بێ پچڕان کردووە. ئەم هەوڵدان و گەشتەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی، بۆ ماف، یاسا، دادپەروەری و یەکسانی، بە هەموو شێوەیەک خزمەتی بە کۆمەڵگا و گەلی کورد کردووە. ئەمەش وایکرد هەمووان ئەم ڕۆژە بە دایکبوونی خۆیان ببینن. چونکە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ وەک ڕێ نیشاندەر بۆ خۆیان دەبیننن، وەک ڕامانێک دەبینن. ئەوان چارەسەری هەموو ناکۆکیەکانی ئێستا لە بیری ڕێبەر ئاپۆدا دەبینن و ئەمەش ڕاستییەکە. بۆ نموونه له مێژووی مرۆڤایه تیدا هیچ نموونەیەکی بەو شێوە نییه. ڕەنگە نموونەی یەکەم بێت کە ملیۆنان لایەنگری هەیە. ملیۆنان کەس وەک ڕێبەری خۆیان دەیبینن. ژنان خۆیان بە هەڤاڵی ڕێبەرایەتی دەبینن. ئەو نەتەوەی کە زۆرترین ڕەنجی خوراوە، چەوسێندراوەتەوە و رووبەڕووی داگیرکاری بووەتەوە، نەتەوەی ژنە. بە واتایەکی تر ڕێبەر ئاپۆ لە هەموویان زیاتر سەبارەت بە پرسی ژن هەوڵی چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانی داوە و ئەمڕۆش بزووتنەوەیەکی گەورەی ژنانی دروست کردووە. بەو بۆنەوە ملیۆنان ژن لە دەوری ئەم بیرۆکەیەی ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەتەوە بۆیە ئەمڕۆ بۆ ژنان بە ڕۆژی لەدایکبوونی ملیۆنان ژن دەبینرێت و دەڵێن 'لەدایکبوونی تۆ لەدایکبوونی ئێمەیە، ئازادیی تۆ ئازادی ئێمەیە، هەبوونی تۆ هەبوونی ئێمەیە'. بە واتایەکی تر بە ڕێبەر ئاپۆەو یەکڕیزی دروست بووە. ئەمەش گرێدراوی ئەو ڕاستییەیە.
لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ تەنها لەدایکبوونێکی بایۆلۆجی نییە
دەمەوێت نموونەیەک لە ڕاستییەکانی ڕێبەر ئاپۆ باس بکەم؛ لەوانەیە یەک ڕۆژ بۆ خۆی نەژیابێت، بۆ هەمووان ژیاوە. نموونەکانی ڕێبەر ئاپۆ زۆرن، بەڵام سەرەتا دمەوێ بە ڕێزدارییەوە کۆچی دوایی دایکی ڕێبەر ئاپۆ بەبیر بێنمەوە، چونکە ساڵیادی کۆچی دوایی دایکی ڕێبەر ئاپۆیشە. من بە ناوی هەموو ژنانەوە منەتداری ئەوەین کە ڕێبەرێکی وەک ڕێبەر ئاپۆی پێ بەخشین، بۆ ئێمە و هەموو مرۆڤایەتی وەک دیارییەک بوو و بوو بە یەکەم مامۆستای ڕێبەر ئاپۆ. ڕێبەر ئاپۆ دایکی وەک ڕێبەر و مامۆستای خۆی کە فێری کردووە وەک زانایەک چۆن تێکۆشان بکات پێناسە دەکات. بۆ نموونە ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت؛ دوای ئەوەی خوێندنم تەواو کرد و بوومە فەرمانبەری دەوڵەت، دایکم بەردەوام چاوەڕێی ئەوە بوو کە چوار مەتر قوماشی بۆ بکڕم بۆ ئەوەی بیکاتە کراسێک". بەڵام وتی، من ئەم کارەم نەکرد، لەبەر ئەوە نەبوو کە نەمدەتوانی بیکڕم، بەڵام ئەوە نەبوو کە شایەنی دایکم بێت. بەڵکوو رێبەر ئاپۆ دەڵێت، دنیایەکی ئازاد شایانی دایکانە، یەکسانیان پێویستە، زانست پێویستە، بەهەزاران ساڵە ژنان دەچەوسێندرێنەوە بۆیە ئازادییان پێویستە. هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە سوپایەکی ژنانی ئازادم دامەزراند، حزبێکی ژنانی ئازاد، سیستمی ژنانی ئازاد و بزووتنەوەی ژنانی ئازاد کە تا ئێستاش بەردەوامە بۆ ژنان دامەزراند ئەمەیە شایانی دایکان. ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو پرۆسەکاندا هەنگاوێکی بەرەو پێشەوە ناوە. هەروەها ئەم هەنگاوانە ئەو دەرفەتەی بە ڕێبەر ئاپۆ داوە کە لە هەموو ڕوویەکەوە ببێتە بەشێک لە کۆمەڵگا. بۆیە لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ تەنها لەدایکبوونێکی بایۆلۆجی نییە. بۆ ئێمە وەک لەدایکبوونی بیرۆکەیەکی نوێ وایە. بە تایبەت کە ڕێبەر ئاپۆ هەڵمەتی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیکی دەستپێکرد، ئێمە بەم هۆشیارییەوە لە ٤ی نیسان ٧٦ ـەمین ساڵی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین. ئێستا دەبینین ئەمڕۆ لە هەموو شوێنێک ئەم ڕۆژە بەم شێوەیە پیرۆز دەکرێت. بۆ هەمووان جێگای خۆشحاڵییە کە یادی لەدایکبوونی خۆی دەکاتەوە، هەروەها خۆشحاڵییەکی مەزنە کە لەوە تێبگەین ڕێبەر ئاپۆ بە فەلسەفەی ژیانی ئازاد و پارادایمە نوێیەکەی بە هەموو تێکۆشانەکانی کە بۆ مرۆڤایەتی کردوویەتی، بووەتە رێبەر و پێشەنگی هەموو مرۆڤایەتی ژن و گەنجان. بەم بۆنەیەوە جارێکی تر ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو ژنان، گەنجان و گەلەکەمان پیرۆز دەکەم.
ئێستا وەک دەزانن بەرەو ٤ی نیسان دەڕۆین و ئامادەکارییەکی بەهێز لەلایەن کۆمەڵگاوە کراوە. ئێمە نەورۆزیشمان تێپەڕاند و بە گشتی لەم کاتەدا گەل بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدەن خۆیان لەگەڵ بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆدا هاوتەریب بکەن بۆ ئەوەی لەم پرۆسەیەدا تێپەڕن. لەم دواییانەدا، لە ٣١ی ئادار بنەماڵەی ڕێبەر ئاپۆ و بنەماڵەکانی هەڤاڵان دیکەی ئیمرالی یەکتریان بینی. ئێستا پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە دۆخی ئێستا لە ئیمرالی چۆنە؟ دۆخی ئێستای ڕێبەر ئاپۆ چۆنە؟ بەو پێیەی کۆبوونەوەکان ئەنجام نادرێن، واتا کۆبوونەوەکان سنووردارن لەو بارەوە چی ئەڵێن؟
بێگومان وەک دەزانرێت ڕێبەر ئاپۆ لە٢٧ی شوباتدا بانگەوازی ڕاگەیاند و لەگەڵ شاندی دەم پارتی دا کۆبووەوە و لە دیداری سێیەمیشدا بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیکی کرد. دوای ئەم بانگەوازە، ئێمە تەڤگەری ئازادی و گەلەکەمان، چاوەڕوانی ئەوە دەکەین کە دیدارەکان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بەبێ هیچ ئاستەنگێک بەردەوام بێت. ڕێبەر ئاپۆ ئەم بانگەوازە مێژووییەی وەک مانیفێستێک بۆ سەدەی داهاتوو و داهاتووی ئێمە پێناسە کرد و هەموو تەڤگەری ئازادی و گەلەکەمان لەسەر ئەو بنەمایە پێشوازیی و خاوەنداریان لێکرد. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ئەم پرۆسەی ڕابردووە لەسەر ئەم بنەمایە لە هەموو بوارەکاندا لێکدرایەوە. بە ملیۆنان کەس پێشوازییان لێکرد، بەتایبەتی لە ٨ی ئادار و نەورۆزدا ڕەنگدانەوەی بە خۆیەوە بینی. ئەمە یەکەمجارە بانگەوازییەکی وەها لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە گەلەوە پێشوازی دەکرێت و ئەم بانگەوازەیان وەک چرایەکی هیوا بۆ خۆیان دەبینی و لەسەر بنەمای ئەم بانگەوازە دەستیان بە تێکۆشان کرد بۆ ئەوەی چۆن کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک بنیات بنێن. لە ئەنجامدا بینیمان دوای بانگەوازەکە هیچ هەنگاوێکی دیکە لەلایەن دەوڵەتەوە نەنراوە.
بزوتنەوەکەمان، هاوسەرۆکایەتیمان، ناوەندی هێزەکانی پاراستنی گەل، لەو بارەوە لێدوانی پێویستیان بڵاو کردەوه، لەبری ئەوەی هەمان قسەکانی پێشوو دووبارە بکەینەوە، پێویستە جەخت لەسەر هەندێک خاڵ بکەینەوە. ئەوانەی باس کراوە هەڵسەنگاندنی بزووتنەوەکەمانن. ئەو تیۆریانە ناسراون. ئەم پرۆسەیە یەکلایەنە نییە. شتگەلێک هەن کە ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامی دەدات و هەندێ شتی دیکە هەیە کە پێویستە حکومەت جێبەجێی بکات. ڕێبەر ئاپۆ ئەوەی کە بڕیار بوو بیکات، بە ئەنجامی گەیاند. بانگەوازی بڵاوکردەوە، لەم بانگەوازەدا باسی لەوە کرد کە چی دەکات و بزووتنەوەکەمان وەڵامی دایەوە. بەڵام هیچ هەنگاوێک لەلایەنی دەوڵەتەوە نەنراوە. تەواو پێچەوانەکەی کراوە، مانگێک تێپەڕی و کۆبوونەوەکان ئەنجام نەدراون. دیسان گۆشەگیری سەپێنراو بەردەوامە. ئێمە دەزانین گۆشەگیری سەپێنراو بەردەوامە، بۆ نمونە هیچ پەیامێک لە ڕێبەر ئاپۆەو بۆ نەورۆز نەگەیشت ئەمە سەپاندنی گۆشەگیرییە. پێویستە دەرگای ئیمرالی بکرێتەوە، وەک ئەوەی داواکراوە، بنەماڵەکان بتوانن کۆببنەوە، پارێزەرانی ڕێبەر ئاپۆ و ڕۆژنامەنووسان بتوانن سەردانی ئەوێ بکەن و هەرکەسێک بیەوێت بتوانێت لە نزیکەوە سەردانی رێبەر ئاپۆ بکات. ئەمە ماف و داخوازی ڕەوای ڕێبەر ئاپۆیە. ئەمەش مانای ئەوەیە کە مافێکە دەبێت جێبەجێ بکرێت، ئەمە خێرکردن نییە بەڵکو ئەرکێکە. بۆ نمونە هەر پێش جەژن بنەماڵەکان کۆبونەوەیان ئەنجامدا، ئێستا بووەتە هەواڵ و هەمووان باسی لەسەر دەکەن. بۆچی؟ چونکە گۆشەگیری ڕەها بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا بەردەوامە. دەرگای ئیمرالی داخراوە. ئەمەش گۆشەگیری سەپێنراوە. ڕێبەر ئاپۆ ٢٧ساڵە لەوێی لە گۆشەگیریدایە. سێ دیداری لە گەڵ کراوە، بانگەوازی راگەیەندراوە، بەڵام هێشتا گۆشەگیریی سەپێنراو بەردەوامە. بۆیە ئەگەر گۆشەگیرییە سەپێنراوە کۆتایی بهاتبا، رێبەر ئاپۆ بۆ نەورۆز پەیامی ڕادەگەیاند. دەبوو ڕێبەر ئاپۆ بهاتایە و پەیامی بە دیمەنی بڵاو بکرایەوە و یان بە شێوەی دەنگەوە پەیامی بدایە. دەبوو بتوانێت لەگەڵ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت چاویان پێ بکەوێت و قسەی لەگەڵ بکەن کۆببێتەوە و قسەی لەگەڵیان بکات. لەسەر ئەو بنەمایە کە پڕۆژەکە هی رێبەر ئاپۆیە، پێویستە بۆ خۆی لەسەر وردەکارییەکانی ڕاستەوخۆ قسە بکات.
ڕێبەر ئاپۆ چاوەڕێی ئەوە دەکات کۆمەڵگا، گەل و ڕای گشتی بەم بانگەوازە یەکبگرن
ئێستا لەبری ڕێبەر ئاپۆ کەسێکی تر دەتوانێت بانگەوازی بکات؟ بۆیە تەنها ڕاگەیاندنی بانگەوازیی و دواتر داخستنی دەرگاکان و ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەلە پەل وەک نیشاندانی پێشکەوتن و بەردەوامیی پرۆسەکە، کارێکی هەڵەیە و قبوڵ ناکرێت. کەس ناتوانێت ئەمە قبوڵ بکات. ئەمە مافی رێبەر ئاپۆیە دەبێ جێبەجێ بکرێت. دەبێت بەم شێوەیە بە دروستی تێبگەین و پێناسە بکرێت. ئێستا لەم کاتەدا، بنەماڵەکان سەردانی دوورگەی ئیمرالیان کردووە، ئێمەش لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە زانیاریمان پێ گەیشت. ئێمە نازانین لەوێ باسی شتێکی تر کراوە یان نا، تەنها بیستمان کە کۆبوونەوە ڕوویداوە. ڕێبەر ئاپۆ بۆ خاوەنداری گەل لە بانگەوازەکە سڵاوی بۆ گەل ناردووە و هەروەها پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز و جەژنی ڕەمەزانی پێشکەش کردووە. هەروەها دەزانین کە ڕێبەر ئاپۆ چاوەڕێی ئەوە دەکات کۆمەڵگا، گەل و ڕای گشتی بەم بانگەوازە یەکبگرن. هەروەها ئەم هەڵوێستە بەنرخەی کە بە هیواوە دەستی پێکردووە، سڵاوی خۆی ئاراستە کردووە. هێشتا وەڵامی ئەو هەنگاوەی ئیمرالی نەدراوەتەوە. لە ڕاستیدا حکومەت ئەمە وەک ڕەوتێکیش لێک ناداتەوە. تا ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک لە دۆخی رێبەر ئاپۆدا نەکراوە. هێشتا دەرگاکانی ئیمرالی نەکراونەتەوە. بۆیە دیداری ئەم دواییە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ زۆر ئاسایی و لە چوارچێوەی مافە ڕەوا و یاساییەکانی ڕێبەر ئاپۆدا دەبینین. ئەگەر دەیانەوێت ئەو هەنگاوەی نێردراوە پەرەری پێبدەن، لەمەودوا نابێت سەردانەکان تەنها لە بنەماڵە و پارێزەرەکاندا سنووردار بکرێن. بۆیە پێویستە ئەندامانی بزووتنەوەکە، ڕۆژنامەنووسان، و ئەوانەی دەیانەوێت لەم پرۆسەدا ڕۆڵیان هەبێت، دەبێ بتوانن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دیدار ئەنجام بدەن.
پاش بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ، بزووتنەوەکە بە شێوەیەکی ئەرێنی وەڵامی بانگەوازییەکەی دایەوە. ئاگربەست ڕاگەیەندرا بۆ ئەوەی ڕێگە بۆ پرۆسەکە بکرێتەوە. سەرەڕای ئەو هەنگاوانەی کە گیراونەتەبەر، زمانی بەرپرسانی دەوڵەتی تورک هەندێک جار هەڕەشە و هەندێک جار خۆدزینەوەیە لە بەرپرسیارێتی. وەک ئەوەی لە هەوڵی ئەوەدا بن پرۆسەکەدا بەرەو پێش نەچێت. بەم شێوەیە دەردەکەوێت. ئەمە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
ئێمە هەتا ئێستاش خەریکی تاوتوێکردنی بانگەوازییەکەین. سەرەتا لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، باخچەلی سەرۆکی مەهەپە سڵاوی ئاراستەی گروپی دەم پارتی و هاوسەرۆکانی دەم پارتی کرد. لە بنەڕەتدا لەوێوە دەستی پێکرد. ئێستا مانگی نیسانە ئەوە ٦ مانگە تێپەڕیوە، هێشتا ڕای گشتی ناتوانێت بزانێت چی ڕوودەدات. لە ڕاستیدا وەک فریودانە. بۆچی؟ چونکە دەوڵەت و بەتایبەتی حکوومەتی ئێستای ئاکەپە، ئەوەندەی ئێمە لێ تێدەگەین و لێی دەکۆڵینەوە، سەیری ڕابردوو و ئێستا دەکەین، دەبینین کە هێشتا بۆ چارەسەری ئامادە نییە. ئامادەش بێت هیچ هەنگاوێکی نەناوە.
ئەمە پرسیارە هێشتا لە چ پرۆسەیەکدایە؟ بەپێی شتە ڕۆژانەکان، هێشتا بە شێوەیەکی ئەرێنی نزیکی پروسەکە نەبووتەوە. هەندێک جار لەسەر خۆیان بە مەترسی دەبینن، بە قسەکانیان هەندێک شت دەهێننە زمان، هەروەها هەندێک جار هەڕەشە دەکەن. پێویستە ئەمانە بوەستێندرێن. بەم شێوەیە پرۆسەکە بەرەوپێش ناچێت و چارەسەری لێ ناکەوێتەوە. بەردەوام باسی ئەوە دەکرێت لە تورکیا پرسی کورد هەیە. ئەم پرسە٢٠٠ساڵە بەردەوامە.بەتایبەت ١٠٠ساڵە لە سەردەمی کۆماردا بوونی هەیە. تا ئێستا هیچ نەکراوە. پێویست ناکات لە هەموو بەرنامەیەکدا لە هەموو کاتێکدا باسی لەسەر بکرێت. هەموو جۆرە کۆمەڵکوژییەکی بەسەردا هاتووە و نکۆڵی لێکراوە. ئەوەی ئێستا داخوازی لەسەر دەکرێت، کۆمەڵگای دیموکراتیکە بۆ هەموو مرۆڤایەتی. ئەو شتانەی بۆ تورک پێویستن بۆ کوردێکیش پێویستن. خۆیان دەڵێن هەموو شتێک بۆ تورکیایەکی دیموکراتیک. بەڵام ئەوە تەنها بە قسە نابێت. دەبێت لە قسەدا تێپەڕێت و ببێتە کردار. کردەوە نییە. تەنها کات وەرگرتنە، تەنها قسەیە، بە دڵنیاییەوە بە بەراورد بە پێشوو گۆڕانکاری لە قسەکانی باخچەلیدا هەیە، ئەمە ئەرێنییە، بەڵام ئەگەر ئەنجام بەدەست بهێنرێت. گەل چییان بەبیر دێتەوە؟ لە سیاسەتی تورکیادا پێی دەوترێت سیاسەتی شەکر و قەمچی. یەکێکیان بە شیرینی قسە دەکات، ئەوی تریان قەمچی بەکار دێنێت. بۆ نموونە هەندێک جار ئەردۆغان دەڵێت ئێمە کاتمان نەماوە، ئەوەی پێویستە کردوومانە. ئەوەی زۆرترین بایەخ بە کات دەدات گەلی کورد و بزووتنەوەکەمان و ڕێبەر ئاپۆیە. ڕێبەر ئاپۆ لە ژێر گۆشەگیریدایە، لە زینداندایە. ماوەی ٢٧ساڵە لە زینداندایە. لە هەموو ڕوویەکەوە کێشەی تەندروستی هەیە. بابەتی ئەمنی لەکاردایە. بۆیە دەبێت ڕەوش و مەرجەکانی ڕێبەر ئاپۆ بگوڕدرێت. بەڵام لە لایەکەوە دەڵێن دەبێ چەک دابنرێت، کۆنگرە ببەسترێت. سەرەتا دەبێت ئێوە کاری خۆتان بکەن. بۆ نمونە باخچەلی چاوپێکەوتنێکی دوور و درێژی ئەنجامدا، بەڵام هەموو شتێکی سەبارەت بە بزووتنەوەی ئازادیدا باس کرد. دەڵێت دەبێت فڵان شت بکەن. بەڵام ئێوە چی دەکەن؟ باشە ئیوە چی دەڵێن، مادام دەبێت هەندێک گۆڕانکاری یاسایی بکرێت. بەڵام کەی؟ کامە کۆمیسیون؟ چ ڕۆژێک؟ کەی دروست دەکرێت؟ ئەمە دەبێت دیاری بکرێت. ڕۆژێک دواتر، وەزیری بەرگری دەڵێت وەرن تەسلیم ببن. ڕێک شێوازێکی وەها بەکار دێنن. یەکێکیان دەڵێت کاتمان نەماوە، یەکێکی تر دەڵێت دەبێت بە ئارامی لەسەر ئەم پرۆسەیە بوەستین و قەناعەت بهێنین و یەکێکی تر دەڵێت دەبێت خۆیان تەسلیم بکەن.
ناوەندی پاراستنی گەل هەڤاڵان قسەیان لەسەر ئەم بابەتانە کردووە، فەرماندەی ناوەندی پاراستنی گەلیش ڕایگەیاند، فیداییانی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان تەسلیمی کەس ناکەن. چل ساڵی تر چاوەڕوان بن، کەس تەسلیم نابێت. ئەمە هێزێکی فیداییە، هێزی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە، بزووتنەوەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە، بزووتنەوەی چارەسەری پرسی کوردە. ئەم پرسە دەبێت چارەسەر بکرێت. بێگومان ڕێبەر ئاپۆ بە ڕێگەو ڕێبازی دیموکراتیک، ئەوەی لە چوارچێوەی هێزی خۆیدایە لەم بابەتەدا دەیکات و ئامادەیە. خۆی ڕاێگەیاند؛ 'من بەرپرسیارێتی دەگرمە ئەستۆ'. لە بانگەوازییەکەی ٢٧ی شوباتدا داوای کرد کە هەنگاو بنێن و وتی: "ئەم بەرپرسیارێتییە مێژووییە لە ئەستۆ دەگرم". کەواتە دەبێت سەرەتا دەرفەتەکانی بۆ دابین بکرێت. بەڵام بەهۆی ئەم قسانەوە کە دەیڵێن کاریگەری هەنگاوەکان لەدەست دەچن، جددیەتی خۆیان لەدەست دەدەن. کەواتە بە قسە کردن ناتوانن بەرپرسیارێتی خۆیان بشارنەوە. تێپەڕاندنی کات تەنها بە لێداوانەکان پرسەکە چارەسەر ناکات. بە بەرپرسیارێتی دروست دەبێت، بە هەنگاونان و بوێری دروست دەبێت، هەروەها بە لێبوردنەوە دروست دەبێت. پێویستە سەرەتا ئەم زمانە بەکار بهێنرێت. زمانێکی هەڕەشە بەلاوە بنرێت. بزووتنەوەی ئازادی و ڕێبەر ئاپۆ بۆ خۆیان قبووڵ بکەن و بەشداری پرۆسەکە بن، دەبێت لەوبارەوە قووڵ ببنەوە و هەنگاو بنێنن. گەلی کورد زۆر بە ڕوونی هەڵوێستی خۆی بە تایبەت لە ڕۆژانی ٨ی ئادار و نەورۆزدا خستەڕوو. ملیۆنان کەس دەنگیان بەرزکردەوە و وەک ڕیفراندۆمێکدا خاوەنداریان لە بانگەوازەکە کرد. لە ئەرجەنتین تا ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان خاوەنداریەکی بەهێز نیشاندرا. گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوە دووجارە بەشێوەیەکی جەماوەری هەستایە سەر پێ. یەکەم: کاتێک ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٩٩بەدیل گیرا، گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە ئیرادەیەکی بەرزەوە بە دەستپێشخەریی خۆیان، بە زانیاریی خۆیان، دژی هێزە پیلانگێڕەکان ڕاپەڕین و بەدەیان شەهیدیان بەخشی.
گەلی کورد لە هەموو کوردستان لە نەورۆزدا خاوەنداری لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد
هەموو نەورۆزێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە جۆشێکی زۆرەوە بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەمساڵ بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ زۆرترین کاریگەری ئەرێنی لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان دانا. گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوشان لەگەڵ گەلانی ئێران داوای کۆمەڵگایەکی دێموکراتیک دەکەن ئەمە زۆر گرنگ بوو. لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەهەمان شێوە بەڕێوە چوو، لە باشووری کوردستانیش هەمان داواکاری بەرز کرایەوە، هەروەها لە باکووری کوردستانیش هەمان داواکاری خاوەندارێکی بەهێزی لێکرا. لە ناوچەکانەوە هەتا ئەستەنبوڵ، ئامەد و وان و لە هەموو شوێنێک، لە مەخموورەوە هەتا شەنگال بەگشتی وەک ڕیفراندۆمێک وابوو. دەوڵەت دەبێ ئەم ڕاستیە ببینێت. پێویستە حکومەت بە تایبەتی ئەم ڕاستیە ببینێت. ملیۆنان کەس خاوەنداریان لە بانگەوازییەکە کرد. کەواتە نابێت لەم هەنگاوە بترسیت. ئەگەر بیەوێت چارەسەری ڕووبدات، نابێت لەم هەڵوێستەی مرۆڤی ئازاد، کە هەڵوێستی گەلی کوردە نابێت بترسێت. مرۆڤ نابێت لە پێشەنگایەتی ژن بترسێت. ئەوانەی زۆرترین ڕۆح، ڕەنگ و دەنگیان بەم پرۆسەیە بەخشی و پێشەنگەکانی بزووتنەوەی ئازادی ژنان بوون، گەنج بوون. هەموو ئەمانە تێدایە بەشدارن مادام چیتان دەوێت؟ ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەری ئەمەیە. ئەگەر دەرفەت بە ڕێبەر ئاپۆ نەدرێت کە هەنگاو بنێت، ئەگەر هەلومەرج نەڕەخسێندرێت و ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی ئازاد نەتوانێت کارەکانی بەڕێوە ببات و نەتوانێت ڕوانگە و تێکۆشانی پەرە پێبدات و نەتوانێت ئەم کۆمەڵگا ئازادە ڕێنمایی بکات، چۆن پرۆسەکە بە رەوپێش دەچێت؟ ڕەنگە ئەوەی وتراوە دووبارە بوونەوە بێت، بەڵام ئەمە ڕاستیە. بۆیە جارێکی تر دەمەوێت ئاماژە بەم بابەتە بکەم.
دەوڵەتی تورک لە کاتێکی وەهادا لە هێرشەکانی بۆسەر چیا ئازادەکان بە شێوەیەکی چڕ بەردەوامە. لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاش دۆخەکە بەهەمان شێوەیە. لەم دواییانە لە ١٨ی ئاداردا ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازێکی بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی کرد. لە هەمان ڕۆژدا هێرش لەسەر شەنگال ئەنجام درا. هێرشەکان لەم کاتەدا دەبێت چۆن بخوێنرێتەوە، چۆن هەڵسەنگێندرێت. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت هێرشێکە لە دژی پڕۆسەکە؟
مرۆڤ دەکرێت بڵێت. لەوێوە دەستپێبکەم. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازی کرد، دەکرێت لە ناو بانگەوازەکەدا نەبووبێت بەڵام لەگەڵ شاندەکە بەشداری چەند بەرنامە بووە. لە ڕاگەیاندندا قسەیان کرد. لە هەمان کاتدا باخچەلی و ئەردۆگانیش سەرنجیان خستبووە سەری. بەڵام سەرنجدانی ڕێبەر ئاپۆ جیاوازە، واتا ئەمە جیاوازە. ڕێبەر ئاپۆ بە هەموو هێز و ئەزموونی ساڵانی درێژ و پێشبینینەکانی خۆی ئەمە دەکات. ڕێبەر ئاپۆ خاوەنی پێشبینینی دەیان ساڵەیە، کە پێویستە هەموو کەس باوەڕی بەم پێشبینینانە بکات. ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵانی پێشوو دەیگوت؛ 'میکانیزمی کودەتا لە ئارادایە'. ئەو میکانیزمە هەمیشە کودەتا دەئافرێنێت، دروستی دەکات و کودەتا دەکات. لە ساڵانی ڕابردوو کودەتا ڕوویدا، هەندێک گوتیان لە تورکیا کودەتا دروست دەبێت. ڕێبەر ئاپۆ پێشتر ئەوەی دەبینی. ئێستا ئەو هێرشانەی کە باست کرد، هێرشە لەسەر کۆمەڵگە، هەم لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لەسەر شەنگال، لەسەر ڕۆژئاوا هیچیان کەم نەبووە. هەموو ڕۆژێک هەپەگە و یەژا ستار ئاماری هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بڵاودەکەنەوە. دەوڵەتێک، وەزیری پاراستنی، دەوڵەتێک کە لە ئاگربەستەکەمان ناڕەحەتە. ئایا هیچ شتێکی بەم شێوەیە لە جیهاندا هەیە؟ دەڵێت بۆچی ئاگربەستان ڕاگەیاند. دەڵێت؛ 'ڕێبەرەکەتان گوتی با چەک دانێن، ئەوان ئاگربەستیان ڕاگەیاند'. ئاگربەست ڕاگەیاندرا، بۆ ئەوەی هیچ چەواشەکارییەک نەکات. لە بنەڕەتدا لەوە ناڕەحەت بوون. بۆ ئەوەی چەواشەکاریی بکات و گەریلا وەڵامبداتەوە، ئەمە بخاتە ئەستۆی گەریلا، بەڵام گەریلا بە پێشبینییەکان بۆ هەڕەشە دروست نەکراوە، لەلایەن دەوڵەتەوە دروست نەکراوە، گەریلا ناکەوێتە ناو چەواشەکارییەوە، ئاگربەست دروستکرا. گەریلا تا ئێستاش وابەستەیەتی. لەگەڵ ئەوەی زۆر هێرش دەکرێت، ڕۆژانە ئامار بڵاودەکرێتەوە، هەزار و دوو سەد، هەزار و سێ سەد، لەسەر هەزارە. هەم لە زەمینی و هەم لە ئاسمان بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکات. وەک ئاماژەت پێ دا، هێشتا بەرخۆدان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە بەنداوی تشرین بەردەوامە. لەم پڕۆسەیەدا لە گوندی بەرخ بۆتان کۆمەڵکووژیان ئەنجام دا، جیهان هەمووی بینی چۆن بە پڕۆسەیەکی وا تێپەڕی. وەک ئەوەی دەیکەن، ئەگەر نزیکبوونەوەی ئێمەش بە هەمان شێوە بوایە، ئەم پڕۆسەیە تا ئێستا تێکچووبوو. ئەم هەوڵانە نە هەوڵی دروستکردنن، نەهەوڵی ئاوەدانکردنەوەن، نە هەوڵی پێشکەوتنن. پێچەوانەی ئەمەن. ئەو ڕووداوانەی لە باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریادا ڕوودەدەن، جیاواز نیین لە نزیکبوونەوەکانی دەوڵەتی تورکیا. بڕوانە، لە باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا لە سەرانسەری سووریا پرۆسەیەکی زۆر گرنگ پێشکەوتووە. لە ١٠ی ئاداردا ڕێککەوتنێک لە نێوان فەرماندەی قەسەد و جۆلانی دروستبوو. خۆی وەک سەرۆکی سەرۆک کۆماری دیمەشق ناساند، کە کۆپی دەوڵەتی تورکیای ئەردۆگانە. دوو ڕۆژ پێش ئەمە حکومەتی ڕاگەیاند. ھەم سەرۆک وەزیرە و ھەم سەرۆک کۆمارە. لەسەر نمونەی تورکیایە. هەربۆیە لە بەردەم چارەسەرێک لەوێ ڕێگری دەکەن. پێویستە پێش هەموو شتێک ئەمە لاببرێت. پرسی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا پرسی سووریایە. پێویستە پێکەوە سووریا چارەسەر بکەن. نابێت لەوێدا پەیوەندییان هەبێت. خۆیان وەک خاوەنی ئەوێ دەبینن. هێرشەکانیانیش بەو تێگەیشتنە دەکەن کە دەیانەوێت بڵێن؛ 'یا دێنە سەر هێڵەکەم، یان من هێرشەکانم بەردەوام دەبێت.' ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی ڕاگەیاندراوی پێویستی دا، قەسەدە ڕاگەیاندراو دەدات. ئەوە ئیرادەی ئەوانە. چۆن بە گونجاوی ببینن، بە پێی ئەوە دەجوڵێنەوە، بەڵام دەوڵەتی تورکیا پێویستە دەست لەم کارانە هەڵبگرێت، کە نایانەوێت کورد لە هیچ ناوچەیەک خاوەنی ئیرادە بێت. ئەم دوژمنایەتیە لەگەڵ کورد کۆتایی نابێت. وەک ئەوەی خۆیان کردووەتە ئامانجێکی سەرەکی کە کورد هەرگیز خاوەنی مافی خۆی نەبێت. ئێمە ئەم نزیکبوونەوە ڕەت دەکەینەوە. لە هەمان کاتدا هێرشی سەر شەنگالیان. بەم بۆنەیەوە بەرخۆدانی گەلەکەمان، پەیامی ڕێبەر ئاپۆ کە بۆ هەموو کۆمەڵگەی ئێزدیمان ناردویەتی، نەک تەنها بۆ شەنگال، بەڵکو بۆ شەنگال بۆ تەواوی ئێزیدییەکانی ناردوە، سڵاو لەو پەیامە دەکەم. ئەو شتانەی ڕێبەر ئاپۆ گوتی وەک بنەما وەریدەگرین، تا بتوانین بەپێی ئەوە هەڵوێست وەرگرین، لە خزمەتی کۆمەڵگەکەماندا بین. بەتایبەتی وەک وەڵامێک بۆ فەرمانی ٧٣، هەروەها وەک ڕێنسانسێک ڕێبەر ئاپۆ پێناسەی کردوە.
دەوڵەتی عێراق چ سوودێکی لە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئێزدخان هەیە
کۆمەڵگەی دیموکراتیک کۆمەڵگەی ئێزدی خۆی تێدا پێناسە کردوە. خاوەندارێتی لە مافی خۆی دەکات و دەبێت بە خۆی. چونکە کۆمەڵگایەک هەمیشە لە دەسەڵات هەڵاتووە. دەسەڵاتداران هەمیشە تاڵانیان کردووە و فەرمانی دەرکردووە. بێگومان لە ناو کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکدا کۆمەڵگەی ئێزدی ئازاد دەژی. لەم بارەیەدا نامەیەک نێردراوە. ڕێبەر ئاپۆ ئەم هەڵوێستەی کۆمەڵگەی ئێزیدی لە ١١ ساڵەی خۆی بەرانبەر زیهنیەتی چەتەکانی داعش کە دەیویست حکومیان بەسەردا بکات، هێشتا چەندین ژن و منداڵ چارەنووسیان نادیارە، لەگەڵ ئەمەش ئەم ئیرادەیەکی مەزنی نیشان دا، ئەمەش لە سایەیی فکر و ڕامانی ڕێبەر ئەپۆوە بووە. لە کاتێکی وا دا، جارێکی تر لە چیای شەنگال کەمین دانرا، شەڕڤانانی یەپەشە کەوتنە کەمینەوە و بریندار کران. ئەمە تەنیا خزمەت بۆ دوژمنانی ئاشتی دەکات. تەنها خزمەت بە ئەو کەسانە دەکات کە چەواشەکاری دەکەن. هیچ سوودێکی عێراق تێدا نییە. دەوڵەتی عێراق چ سوودێکی لە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئێزدخان هەیە. چی بەدەست دەهێنێت؟ پێش ئەمە لە ساڵی ٢٠٢٢دا جارێکی تر دەوری چیای شەنگال گیرا. ئۆپەراسیۆنەکانیان دەستی پێکرد، ویستی لەوێ شەڕ لەگەڵ شەڕڤانان بکات. ئەوەی پێویستە بکرێت چییە؟ دەوڵەتی ئێراق، بەتایبەتی حکوومەتی ئێستای، دەبێت ئەو شەرڤانانە ئازاد بکات. داوای لێبوردن لە گەلی ئێزدی بکات. گەلی ئێزیدی دەیەوێت چۆن بژیت، دەبێت مافی ئەو دانی پێدابنرێت. لەسەر ئەو خاکە دەیەوێت وەک خۆی، باوەڕی خۆی بژی. زیانی بۆ هیچ کەسێک نییە، بەڵام باش دەزانین کە ئەو هێزانە کە نایانەوێت چارەسەرێک دروست بێت. کۆمەڵگەی ئێزیدی هەمیشە دەڵێت، جارێکی تر دەیڵێم، ئەوەی شەرەف و ئابڕووی ئێراقی پاراستووە، هێزەکانی یەپەشەیە. چۆن دەگونجێت کە ئێستا لە ناو شەنگالدا کەمین دادەنێن، برینداریان دەکەن و دیل دەگرن؟ مرۆڤ ئەوەندە دژایەتی بەرانبەر بەهاکان ناکات. لەبەر ئەمەش هەڵوێستی گەلەکەمان پیرۆزە. لە شەڕڤانانمان خاوەندارێتیان کرد، دەبێت خاوەندارێتی لێ بکات و بەم بۆنەیە دەڵێم، ئەو نامەیەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆمەڵگەکەمان تەنها نامەیەک نییە. تەنها پەیامێک نییە. بەڕاستی بەرنامەیەکی دروستکردن و ڕێکخستن و خاوەندارێتی کردنە لە هێزی پاراستنیی. خۆبوونە. ڕێبەر ئاپۆ زۆرتر سەرنجی خستەسەر پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان. لەم پڕۆسەیەدا کۆمەڵگەی ئێزدی پێویستە لە هەر شوێنێک دەبێت با ببێت بە پێی ئەم پڕۆسەیە و پێشەنگایەتی ئەم پڕۆسەیە بکات، خۆی بەم شێوەیە بونیاتبنێت. ئەمە زۆر گرنگ دەبینم. لە مانگی نیسانداین، گەلەکەمان بەرەو چوارشەممەی نیسان دەڕوات. مانگێکی گرنگە، ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆیە، چوارشەممەی سەرەتای نیسانە. بەتایبەتی بەهارە، موژدەیە. گەلەکەمان خۆی بۆ ئامادە دەکات. لە ئێستاوە لە گەلەکەمانی پیرۆز دەکەم، بەڵام دەبێت ئەم تێکۆشانە بەهێزی و بە جەماوەریتر بەردەوام بێت.
لەگەڵ هێرشەکان هەوڵێکی گەورە لە لایەن کورد و دۆستانەوە هەیە بۆ کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتیکی هەمیشەیی. بۆ ئەمەش ڕەنجێکی مەزن دەدرێت. بۆ نموونە لەم دواییانەدا کارێکی تێکۆشانێكی مەزن لە ئەوروپا ئەنجام دراوە. یەکێکیان بۆ بەهێزکردنی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ، ئەوی دیکەیان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە کە بابەتی سەرەکییە. بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، چۆن دەبێت هەمووان ئەرکی خۆیان بەجێبهێنن؟
پێش ماوەیەکی کەم لە پەرلەمانی ئەوروپا کۆنفرانسێک بۆ کورد بەڕێوەچوو. چەندین کەسایەتی؛ کەسایەتی خاوەن خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ، زانا، نووسەر، ئەکادیمیسیان، هونەرمەند، مێژووناس، کورد، لە سەرانسەری جیهان کەسایەتی بەشداربوون. سڵاو لە ئامادەکارانی ئەم کۆنفرانسە و هەموو بەشداربووانی دەکەم و پیرۆزی دەکەم. بەڕاستی تێکۆشانێکی زۆر گرنگبوو. دوای ئەوە نەورۆزە شکۆوە، ٨ی ئادار ڕەنگی ئازادی هەموو گۆڕەپانەکانی گرتبووەوە، بەڕێوەچوونی ئەمە زۆر گرنگە. لەم کۆنفرانسەدا چەند خاڵی گرنگ ڕوونکرایەوە یەکەم: تاوانە لە دژیمرۆڤایەتی، تاوانە لە بەرانبەر گەلی ڕۆژئاوا، قڕکردن ئەنجامدرا و لە دادگایەک داگایی کرا. لەو دادگایەدا دەوڵەتی تورک و هاوپەیمانەکانی بە تاوانباری بینران، چونکە ئەم کۆمەڵکووژییانە لە وڵاتانی دیکەش ئەنجام دەدەن. یەکێکی دیکەش؛ کۆنفرانسێک بوو لەسەر بە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ. دەبێت چۆن وەڵامی ئەم بانگەوازییە بدرێتەوە، هەندێک بڕیار درا. بانگەوازی ئەوە کرا کە دەبێت ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەی جەستەیی ئازاد بکرێت. تاوەکو بتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و بۆ ئەوەی پێشەنگایەتی لە کۆمەڵگەی دیموکراتیک بکات دەبێت ئازاد ببێت. ئەمە بڕیارێکی دروستە، لە شوێنی خۆییدایە. دوای کۆنفرانسەکە ٢٠٠ کەسایەتی لە ناویاندا وەرگری خەڵاتی نۆبڵیش هەبوو دیسان بانگەوازییان کرد و هەڵمەتێکیان دەستپێکرد، بۆ ئەوەی واژۆ کۆبکەنەوە و ئەم پڕۆسەیە بە شێوەیەکی ڕێک و پێک بەڕێوەبچێت. ئەمەش کارێکی زۆر گرنگ و پیرۆزە. ئەوانەی کە پێشەنگایەتی دەکەن سڵاویان بۆ دەنێرم، ژنێک ڕاگەیاندراوی دا، پێشەنگایەتی ئەمەی کرد. بە ناوی گەریلاکانی ئازادییەوە، بە ناوی تەڤگەری ژنانەوە سڵاوی لێ دەکەم. کارێکی زۆر هێژانایە بەڕێوەدەبەن. ئێمەش بەهایەکی زۆری پێ دەدەین. ئەمە گرنگە. لەم پڕۆسەی پێشماندا هەڵمەتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە. لە ساڵی ٢٠٢٣وە ئەم هەڵمەتە 'بۆ ڕێبەر ئاپۆ ئازادی، بۆ پرسی کورد چارەسەری' بێپچڕان بەردەوامە و لە ئەنجامی ئەم تێکۆشانە مەزنەدا ئەم پڕۆسەیە بە دی هات. لە ئەنجامی ئەم تێكۆشانە مەزنەی گەلەکەمان و دۆستانمان، لە ئەنتەرناسیۆنالیستەکان و هەموو ئەوانەی کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ڕەنجیان دا؛ لە گەریلاکانی ئازادییەوە تاوەکو بەرخۆدانی زیندانەکان لە هەموو شوێنێک ئەم تێكۆشانە مەزنبوو. لەسەر ئەم بنەمایە پەرەی سەند. بۆیە دەبێت ئێستاش بە باوەڕ بین. پێویستە باوەڕمان بە کارەکانی خۆمان هەبێت. دەبێت لە ڕۆڵ و ئەرکی خۆماندا بێین. نابێت کەس بکەوێتە دوودڵی یان خۆ فریودان. واتا 'ئیدی پرۆسەیەکی نوێ لە ئیمرالی دەستیپێکردووە، ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازی کردووە، ئیدی شاندی ئیمراڵی چەند دیدارێکیان لەگەڵ هەندێک لە پارتییە سیاسییەکانی تورکیا کردووە، جەژنیش پیرۆز دەکەن، جارێکی یەکەم جەژن پێکەوە پیرۆز دەکەن'. ئەم شتانە زۆر مرۆڤانەن. ئێستا دوو پارتی سیاسی لە پەرلەماندا لە تەنیشت یەک دانیشتوون و جەژنیان پیرۆز کرد، ئەمە شتێکی سروشتی نییە؟ ئەوەی پێویستە بکرێت ئەمەیە. لە وڵاتێکدا کە کورد بەدەر لە هەموو شتێک دانراوە، جەژن بۆ ئەوان جەژن نییە، چونکە هەموو شتێک لەسەریان قەدەغە کراوە، کاتێک یەکێک سڵاویان لێدەکات، ئەوە دەبێت بە هەواڵێک. لەکاتێکدا پێویستە شتە سەرەکییەکان بە شێوەیەکی ئاسایی ئەنجام بدرێن. پێویستە بزانین، هەنگاوەکانی ڕێبەر ئاپۆ بە تێکۆشان مسۆگەر دەکرێت. پەیامەکانی ٨ی ئاداریش ئەمە دەخاتە پێشمان. پەیامەکانی بۆ یەکێتی کوردانیش بە هەمان شێوەیە. جارێکی یەکەم لە نەورۆزی ئامەددا هەموو پارتییە سیاسییەکان ئامادە بوون، بەڵام ئەم نزیکبوونەوە نابێت تەنها لەوە بمێنێتەوە، پێویستە هەموو کەسێک بەرپرسیاریەتی خۆی ڕاپەڕێت. بناغەیەکی بەهێزی یەکێتی نەتەوەیی پێشکەوتووە. بناغەیەکی بەهێز کە دۆستان بتوانن کاری لەسەر بکەن پێشکەوتووە. بە میلیۆنان مرۆڤ پشتگیریان لێدەکەن. بە میلیۆنان مرۆڤ بەشداری ئەم پرۆسەیە بوون. بۆ ئەم پرۆسەیە دەیان میلیۆن مرۆڤ بەشداری ئاهەنگەکانی نەورۆزیان کردووە. بۆیە پێویستە هێشتا تێکۆشانی بەم شێوەیە زیاتر بکرێت. هەموو جۆرە تێکۆشانێک لەسەر فکر و ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ تا ئاستی باڵا پێویستە پێشەنگی بکرێت. لە هەموو شوێنێک قسە لەسەر ئەم بابەتە بکرێت، کۆنفرانس بەڕێوەبچێت، پەروەردە ئەنجام بدرێت. پێویستە فکر و ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە بڵاوبکرێنەوە. بە تایبەتی دۆستانی گەلەکەمان، وەرگرانی خەڵاتی نۆبڵی پێویستە ڕۆڵی خۆیان بگێڕن. بانگەواز لە وان دەکەین؛ هەر وەک چۆن یەکێتیان دروست کرد و واژۆیان کۆکردەوە و بانگەوازی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیان کرد و بەشداری کۆنفرانسەکە بوون، پێویستە بچن دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا بکەن. پێویستە بچن. پێویستە بیانەوێت لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا دیدار ئەنجام بدەن. بۆ نموونە ژنەکان دەتوانن بیانەوێت بچن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا لەسەر بابەتی ژنان گفتوگۆ بکەن. پێویستە بچن، دەتوانن ئەمە بکەن. ئیدی کات کاتی ئەمەیە. ڕێبەر ئاپۆ ڕێگەی بۆ هەموو کەسێک کردۆتەوە، ٥٢ ساڵە لەسەر ئەم هێڵە تێکۆشان دەکات. دوایین جار لە ٢٧ی شوباتدا ڕاگەیاندراوێکی دا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە ژێر گۆشەگیریدایە. بۆیە خاوەندارێتی کردن لە پرۆسەکە ئەرکی هەموو کەسێکە، هەر کەسێک خۆی دیموکرات دادەنێت، پێوانەی دیموکراتیکبوونی لە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، خاوەندارێتی کردنە لە پڕۆسەکە. پێوانەی وڵاتپارێزی کارکردنە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە. پێوانەی یەکێتی کورد خاوەندارێتی کردنە لە ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە. ئەگەر داوای یەکێتی دەکرێت، دەبێت دەستپێک بۆ ئازادی ڕێبەر هەنگاو هەنگاو بنرێت. چونکە ڕێبەر ئاپۆ ڕێگەی بۆ ئەمە کردۆتەوە. ئەگەر گەنجەکان دەیانەوێت لە تێکۆشانەکەیاندا مافی گەنجەکان بەدەست بهێنن و کارەکانیان بە گەنجییەوە بکەن، پێویستە بۆ ئەمە تێبکۆشن. بە تایبەتیش ژن، کە ڕۆحی ئەم پرۆسەیە، وەک دەنگی ئەم پرۆسەیە، وەک هەمیشە پێشەنگی ئەم پرۆسەیە بێگومان ئەم بابەتە دەبێتە بابەتی پێشەنگی ژن کە زۆرترین بەشداری تێدا بکات. بۆ نموونە، لە فکر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆدا زۆرترین سەرنجی دەخاتە سەر بابەتی ئازادی ژن، هێڵی ژنۆلۆژیی. بۆ نموونە لە هەندێک بەرنامەدا ژنان دەڵێن دەیانەوێت ڕێبەر ئاپۆ ببینن و پرسیاری 'ژنۆلۆژی' لێ بکەن، کە ڕێبەر ئاپۆ لەم بابەتەدا هەندێک شتیان پێ بڵێت.هەربۆیە مرۆڤایەتی پێویستی بە ڕێبەر ئاپۆیە. ڕێبەر ئاپۆ بە ناوی هەموو مرۆڤایەتییەوە بەرخۆدان دەکات. ئەم پرۆسەیە بەڕێوەدەبات. لە پڕۆسەیەکی بەم شێوەیەدا دەبێت هەندێک زیاتر ئەم پڕۆسەیە بە شێوەیەکی باوەڕیی و جەماوەرییەوە، بە بیر و باوەڕەوە کە هەموو شتێک بە تێکۆشانمان ئەنجام دەگرێت بەشداری بین. جار جار پرسیار دەکرێت 'ئایا باوەڕتان بە دەوڵەتی تورکی هەیە؟.' بابەتەکە باوەڕ نییە. هەموو کەسێک پێویستە ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات. هەندێک شت هەیە کە دەوڵەتی تورک پێویستە ئەنجامی بدات. ئەو بابەتانە چین؟ یەکەم، مافی گەلی کوردە. بە شێوەیەکی بنەڕەتی پێویستە ئازادی ڕێبەر ئاپۆش مسۆگە بکرێت. بۆیە هەندێک شت ڕوونن. هیچ بەربەستێک لە بەردەم ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆدا نییە. تەنها بەربەستێک هەیە، ئەویش هەنگاو نەنانە. بۆ نموونە، مافی هیوا. لەم بابەتەدا کۆنسەی ئەوروپا تا مانگی ئەیلوول ماوەی بۆ دەوڵەتی تورک داوە. لە ئیستاوە دەبێت لەسەر ئەمە بوەستێت. یەکێتیی ئەوروپا و کۆنسەی ئەوروپا پێویستە ڕۆڵیان هەبێت. لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ئەم بڕیارە دراوە ئەمە ١١ە هێشتا ئەرکی خۆی جێبەجێ نەکردووە. مافی هیوا مافی یاساییە، پێویستە جێبەجێ بکرێت. وەزیری دادی تورکیا دەڵێت لە یاساکانماندا ئەو شتە نییە. ئایا چیە هەیە؟ کاتێک بیەوێت، لە یاساکانی خۆیدا هەیە. بکوژی چەندین کەس ئازاد دەکات. دوێنێ لە چەندین کەس خۆشبوون. لێبوردنیان بۆ ئەوانەی حیزبوڵڵا دەرکرد. چەندین مرۆڤی کوردیان قڕکردوە، ئەشکەنجەدان، کوشتوویانە، بەڵام کاتێک مافی دیموکراتیک باسی، مافی گەلی کورد، هێڵی ئازادی دەکرێت، نزیکبوونەوەیەکی جیاواز نیشان دەدەن. هەموو کەس ئەوەی بینیوە. گەلەکەشمان بینویەتی، دۆستانی گەلەکەشمان بینویانە. کێ ئازادی و دیموکراسی و ئاشتی دەوێت، ئەمە بە دەیان جار سەلمێنراوە. وەک ئەنجامێک دەتوانم بڵێم، پێویستە دۆستانی گەلەکەمان زیاتر داوای بینینی ڕێبەر ئاپۆ بکەن و فشار زیاتر بخەنە سەر دەوڵەتی تورک، وڵاتەکەیان بخنە نێو هەڵوێستەوە. چونکە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئاشتیی هەرێمەکە، ئاشتیی هەموو جیهانە. پێویستە ئەمە بکرێت. جارێکی تر ئەم تێکۆشانەی گەلەکەمان و دۆستانمان دەبینم. دەڵێین، بەهایەکی زۆر بەم ڕەنجەیان دەدەین. جارێکی تر ڕێز و سڵاوم پێشکەش دەکەم. ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکرێت. بەم بۆنەیەوە پێویستە هەموو کەس لە شوێنی خۆی بۆ ٤ی نیسان نەمام بچێنێت. بە گوڵ بڕازێنرێتەوە. جیهانێکی سەوز، ئیکۆلۆژیک، زیندووتر دروست بکرێت. هەر دارێک مرۆڤێکە، هەر دارێک بەرهەمێکە. پیرۆزکردن دەکرێت، گەلەکەمان ئەنجامی دەدەن. منداڵانیش ئەنجامی دەدەن. ئەوە هەڵبژاردنی خۆیانە، هیچ شتێکیان پناڵێین، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ لە ئەمە گوت، پێویستە دار زیاتر بچێنرێت، هەموو کەس دەوروبەری خۆی جوان و پاک و ڕێک بکات. لە خۆیەوە دەستپێبکات. جارێکی تر ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو ژنان و گەنجان و گەلان پیرۆز دەکەم. بۆ هەموو کەسێک سەرکەوتن دەخوازم.