ئاڤشار پاش ٣٠ ساڵ ئازادکرا

سەدات ئاڤشار پاش ٣٠ ساڵ لە زیندانی جۆری Hی دیلۆک ئازادکرا.

سەدات ئاڤشار کە ٣٠ ساڵ لە زیندان مایەوە، لە زیندانی جۆری Hی دیلۆک ئازادکرا.

ئاڤشار لەلایەن بنەماڵە و خزم و بەڕێوەبەرانی دەم پارتی و دەبەپەی دیلۆک و چالاکوانانی تەژەئا، لەبەردەم زیندان پێشوازییان لێ کرا. پاش پێشوازییەکە، ئاڤشار بەرەو زێدی خۆی لە ناوچەی بیسمیلی ئامەد کەوتەڕێ.

ئاڤشار لە ساڵی ١٩٩٥ لە ناوچەی کوشداسی ئایدن دەستبەسەرکرا و پاشان هێنرایەوە ئامەد. لە دادگای ئاسایشی دەوڵەتی ئامەد دادگایی کرا و سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا. ئاڤشار لە زیندانی ئامەد و چانکری و یۆزگات مایەوە، دواجار لە زیندانی دیلۆک ئازادکرا.