٤ ی نیسان لە کراسنۆدار پیرۆزکرا
کوردستانیان لە کراسنۆدار ٧٦ هەمین ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆیان پیرۆزکرد و پەیامیان دا، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ چی پێویست بێت دەیکەن.
کوردستانیان لە کراسنۆدار ٧٦ هەمین ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆیان پیرۆزکرد و پەیامیان دا، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ چی پێویست بێت دەیکەن.
٧٦ هەمین ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە ماڵی کوردی گوندی بێلۆی کراسنۆداری ڕوسیا بە ئاهەنگ و چاندنی نەمام پیرۆزکرا.
ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد، وتەبێژی ڕێکخراوی ژنان، سینەم محەمەد ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆی پیرۆز کرد و گوتی: "هیوامان ئەوەیە ٤ ی نیسان لەگەڵ ڕێبەری ئازاد پیرۆز بکەین".
وەزیر باری، ٤ی نیسانی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند ڕێبەر ئاپۆ ڕووناکی و هیوا و ئازادی گەلی کوردە، گوتی: "لەسایەی ڕێبەر ئاپۆ، گەلی کورد لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی ناسێنرا و هاوکات پرسی کورد بوو بە پرسی سەرەکی لە جیهاندا. هەبوونی کوردان، سەرکەوتنی ڕێبەر ئاپۆیە. بۆیە هەردەم بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشین. ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین و بە ئازادی دەژین".
حەسەن بەدریش، ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆی لە گەریلا و ڕێپێوانکەرانی ئامارا پیرۆزکرد.
چالاکییەکە بە هەلهەلە و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.