هەرەئە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین (هەرەئە) شەهیدبوونی شەڕڤانێکی بە ناوی خەیری کارکەر ڕاگەیاند کە لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەیدا شەهیدبووە.
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین (هەرەئە) شەهیدبوونی شەڕڤانێکی بە ناوی خەیری کارکەر ڕاگەیاند کە لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەیدا شەهیدبووە.
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین (هەرەئە) ئەمڕۆ بە ڕاگەیاندراوێک شەهیدبوونی شەڕڤانێکی بە ناوی خەیری کارکەر (سەرحەد نێرگز) ئاشکرا کرد کە ٢٦ ی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو شەهیدبووە و بەشداربووە لە چەندین ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە هەرێمە جیاوازەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، شەهید خەیری بەشداربووە لە چەندین ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە هەرێمە جیاوازەکانی وەک دێرک و قامیشلۆ و کۆبانێ، پێش ئەوەی ساڵی ٢٠٢٣ پەیوەندی بکات بە ڕیزەکانی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرینەوە، دەڵێت: "شەهید خەیری ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە ئۆپەراسیۆنەکان دژی هێزەکانی تورکیا و چەتەکانی لە هەرێمەکەدا".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەم شەڕڤانە لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەیدا شەهیدبووە، تا دوا ساتەکانی ژیانی لە خەمی ڕزگارکردنی عەفرینی لە دڵیدا هەڵگرتووە.
ناسنامەی شەهید بەم جۆرەیە:
ناسناو: خەیری کارکەر جودی
ناو و پاشناو: سەرحەد نێرگز
ناوی دایک: عایشە
ناوی باوک: سەکڤان
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٦ حوزەیرانی ٢٠٢٤.