ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لە کامپی ڕۆژ کۆتایی هات

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ_ژن و یەپەژە کۆتاییان هێنا بە ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لە کەمپی ڕۆژ هێنا لە بنەماڵەی چەتەکانی داعشی تێدایە، دووپاتکرایەوە ١٦ چەتەی داعش و هاوکارەکانیان دەستگیرکراون.

فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ_ژنی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو، کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکەی لە کەمپی ڕۆژ ڕاگەیاند.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە سێ ڕۆژی خایاند، دەستگیرکردنی ١٦ چەتەی شانەکانی سەر بە داعش و دەستبەسەرداگرتنی کەرەستەی پێشکەوتووی پەیوەندی، کە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەرەوە بەکاردەهێنرا و دۆزینەوەی خەندەقێکی نهێنی ڕاگەیەندرا.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و یەکینەکانی پاراستنی ژنان یەپەژە کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنەکەیان ڕاگەیاند، کە بریتی بوو لە ئۆپەراسیۆنی وردی شەوانە دژ بە شانە تیرۆرستییەکانی ناو کامپەکە، لە کاتێکدا کامپەکە خێزان و کەسوکاری چەتەکانی داعشی تێدایە.

لە پاش کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنەکە ڕایانگەیاند، لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزەکانیان توانیان شانەی سەرجەم سێکتەر و بەشەکانی کامپەکە بە وردی بپشکنن و لەگەڵ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی شەوانە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگریی.

هەروەهادەستگیرکردنی ١٦ ئەندامی شانەکانی سەر بە چەتەکانی داعشیان ڕاگەیاند، کە سەلمێندراوە بەشدارن لە پەیوەندیکردن لەگەڵ شانەکانی داعش بە مەبەستی  بەقاچاخ بردنی خێزانەکانیان.

لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی کەرەستەی پێشکەوتووی پەیوەندی کە بە هەماهەنگی لەگەڵ  دەرەوە بەکاردەهێنرا، هەروەها دۆزینەوەی خەندەقێکی نهێنی، کە لە ژێر پەرژینی دەرەوەی کامپەکەدا هەڵکەندراوە بۆ ئاسانکاری دەربازبوون و دزەکردن.