لە نەرویج ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەژاک پیرۆز کرا

لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج بە ئاهەنگێکی بەرفروان یادی ٢١ ساڵە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) پیرۆزکرا، کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆدا.

ئاهەنگی دامەزراندی پەژاک

بە ئاهەنگێکی بەرفراوان لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج بە بەشداری کوردستانیان و دۆستانیان یادی ٢١ ساڵەی دامەزراندنی پەژاک پیرۆزکرا. لە ئاهەنگەدا بە خاوەنداریکردن لە پەیامی مێژووی ڕێبەر ئاپۆ، ٤ی نیسان ساڵڕۆژی ٧٦ـەمینی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز کرا و پەیامی بەردەوامیدان بۆ ئازدی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دووپات کرایەوە.

مەراسیمەكە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی ئازادی دەستی پێکرد، پاشان بە پێشكەش كردنی كۆپلەیەک هۆنراوە ئاهەنگەکەگە بەردەوام بوو.

دواتر بە پێشكەش كردنی سینەڤزیۆنێک، كە تێیدا یادێک لە هەڤاڵ عەبدولڕەحمانی حاجی ئەحەمەدی هاوسەرۆکی پێشووی پەژاک کرایەوە. هەر لە سینەڤیزۆنەکەدا بەشێک لە وتارە بەنرخەكانی ڕێبەر ئاپۆ و دواتریش باس لە سەر چۆنیەتی دامەرزاندنی پەژاک و خەباتی لەم ٢١ ساڵە كرا.

لە بەردەوامی ئاهەنگەکەدا، پەیام و پیرۆزبایی پارت و لایەنە سیاسیەکان بۆ پیرۆزکردنی ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەژاک خوێندرانەوە.

هەر لە ئاهەنگەکەدا پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەنجان لە لایەن گەنجانەوە خوێندراوە. لە دوای خوێندنەوەی پەیام و قسەکان مەراسیمەكە بە بەشداری هەر یەک لە هونەرمەندان شیلان، جێگر، مێهران وڵات جۆشیان دا بە ئاهەنگەکە و بەشداربووان ئاهەنگیان گێڕا.

مەراسیمەكە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی ڕێبەر ئاپۆ" كۆتایی هات.