لە چەندین شاری ڕووسیا ٤ـی نیسان پیرۆز کرا
لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا و هەرێمەکانی ساراتۆڤ و تامبۆڤ ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ بە کۆبوونەوە و ئاهەنگ پیرۆز کرا.
لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا و هەرێمەکانی ساراتۆڤ و تامبۆڤ ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ بە کۆبوونەوە و ئاهەنگ پیرۆز کرا.
پیرۆزکردنی ٤ـی نیسان وەک ژیانەوەی گەلان لە لایەن کەسانی ئازدیخوازەوە بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەدا کوردستانیان و دۆستانیان لە شارەکانی مۆسکۆ، ساراتۆڤ و تامبۆڤ ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی ڕێبەر ئاپۆییان پیرۆز کرد.
مۆسکۆ
کوردستانیان و دۆستانیان لە ناوەندی ماڵی کوردانی مۆسکۆ کۆبوونەوە و ٧٦هەمین ساڵڕۆژی لە دایبکبوونی ڕێبەر ئاپۆییان بە ئاهەنگێک پیرۆز کرد.
لە ئاهەنگەکەدا کە بەشداربووان بە جۆش و جلوبەرگی کولتووری خۆیانەوە بەشداربوون، چەندین جار درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان گوتووە. پاش گردبوونەوەی بەشداربووان، ئەندامی ڕێکخستنی ژنانی کوردی مۆسکۆ فازیلە سابری قسەیکرد و دوای پیرۆزکردنی ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ ئاماژەی بەوەدا ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەری بونیادنانی ژیانی شکۆدارانەیە و ئازادی جەستەیی هۆکاری هێنانەئارای ژیانی ئاشتیانەیە.
دواتر گرووپی منداڵانی کوردستان بە پێشکەشکردنی هەڵبەستێک لەسەر ژیانی ڕێبەر ئاپۆ، جۆش و خۆشییان دا بە گەل.
ئاهەنگەکە بە گۆرانییەکانی هونەرمەند نووردین خاجێڤ و ئیبراهیم عەفرین تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو.
سارتۆڤ
پیرۆزبای ٤ی نیسان لە گوندی تیمۆنی شاری ساراتۆڤ بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیان و دۆستانیان ئەنجامدار. بۆ پیرۆزکردنی ٤ی نیسان گوندنشینانی گوندەکانی دەرووبەریش بەشداری ئاهەنگەکە بوون.
لە ئاهەنگەکەدا ئەندامی جڤاتی ژنانی کوردی دێرگێچی، تەورات عەبولاۆڤ لە ئاهەنگەکەدا قسەی کرد و سەرنجی خستەسەر ماناداری ٤ی نیسان و جەختی لەوەکردەوە ئازادی گەلان و ژنان وابەستەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە.
ئاهەنگەکە بە پێشکەشکردنی هونەرەکانی گرووپی هونەری بێریڤان تا درەنگانێک بەردەوام بوو.
تامبۆڤ
پیرۆزکردنی ٤ی نیسان لە ماڵی کوردانی شاری میچورنسکی هەرێمی تامبۆڤ بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیان و دۆستانیان بە ئاهەنگێک پیرۆز کرا.
لە ئاهەنگەکەدا درووشمەکانی "ڕۆژبوونت پیرۆز سەرۆک ئاپۆ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" گوترانەوە، بەشداربووانی ئاهەنگەکە بە جلوبەرگی کولتووری خۆیانەوە بەشداربوون. لەئاهەنگەکەدا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ژنانی کوردی میچورنسکی، گولیزەرا حەسەن ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆیی پیرۆز کرد و بانگەوازی لە هەمووان کرد بە بەهێزییەوە بەشداری بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ ببن.
دواتر ئەندامی ئۆتۆنۆمی فیدراڵی کودانی ڕووسیا، سیمۆ سیمۆیان قسەیکرد و گوتی: "ئەم ڕۆژبوونە ڕۆژبوونی نەتەوەییە، جەژنێکی گرنگ و پیرۆزە. پێویستە یەکێتی نەتەوەیی ئاوا بکەین و بگەینە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ."
ئاهەنگەکە بە گێڕانی هەڵپەڕکێ بە گۆرانی کوردی و هەرێمییەوە کۆتای هات.