پەیامی کەجەکە بۆ ساڵیادی سەدساڵەی سەرهەڵدانی ١٩٢٥ـی شێخ سەعید

کەجەکە شێخ سەعید و هەڤاڵانی بیرهێنایەوە و گوتی: "گەلی کورد بە سەرکەووتوی پەرە بەم پرۆسەیە دەدات و تێکۆشانێک کە لە سەردەمی شێخ سەعیدەوە تا ڕۆژی ئەمڕۆمان قوربانی مەزنی لە پێناودا دراوە ئەنجامگیردەبێت و حەسرەتی ئازادی بەدەست دێنێت."

شێخ سەعید

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە بۆنەی سەدەهەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی شێخ سەعید و هەڤاڵانییدا ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە، شێخ سەعید کە لەساڵی ١٩٢٥دا لە سێدارە دراوە، وەکو وڵاتپارێزێکی هەستیار، بوێر، زانا و پێشەنگی گەلەکەی، ستەم و ناحەقی سەر گەلەکەی قبوڵ نەکرد و لە دژی نکۆڵیکردنی گەلی کورد وەستایەوە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا کەجەکە دەڵێت: " لە ئەنجامی تێکۆشانی شێخ سەعید و سەید ڕەزادا، هیچ کاتێک کوردستان دابڕاو نەبووە لە بەرخۆدان و تێکۆشان و ئەم پرۆسەیە تا درەوشانەوەی پەکەکە درێژ بووەوە. بە دەرکەوتنی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە لەسەر شانۆی مێژوو، تێکۆشانی شێخ سەعید و هەڤاڵانی پەڕیوە قۆناغێکی مێژوویی نوێ، شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەیی هاتەئاراوە و سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردن شکستی بەرکەوت."

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم شێوەیەیە:

"ماوەی سەد ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی شێخ سەعید و هەڤاڵانییدا تێپەڕ دەبێت، کە لە یادەوەری گەلی کورددا بە قوڵی جێگەیان گرتووە. هەمیشە بەڕیز و پیزانینەوە یادیان دەکەینەوە. لە سەدساڵەی لە سێدارەدانییاندا، جارێکی دیکە شێخ سەعید و هەڤاڵانی بە ڕێزدارییەکی بێپایانەوە یاد دەکەینەوە و بەژنمان لە ئاستیاندا دادەنەوێنینەوە. هەروەها لە کەسێتیاندا جارێکی دیکە بە پێزانینەوە یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی دەکەینەوە. دەمانەوێت لێرەوە ئەوە بڵێین ئەو خەباتەی کەنەکە بە بۆنەی سەدساڵەی لە سێدارەدانی شێخ سەعید و هەڤاڵانییدا ئەنجامی دەدات زۆر واتادار دەیبینین.

شێخ سەعید وەکو وڵاتپارێزێکی هەستیار، بوێر، زانا و پێشەنگی گەلەکەی، ستەم و ناحەقی سەر گەلەکەی قبوڵ نەکرد و لە دژی نکۆڵیکردنی گەلی کورد وەستایەوە. ئەو تێکۆشانەی کردوویەتی، ناڕەزایەتییەکی مێژووییە لە دژی ناحەقی و نکۆڵی کە لەسەر گەلی کورد ئەنجام دەدرێت. هەرچەندێکیش تێکۆشانیان بە کۆمەڵکووژی و لەسێدارەدان لە لایەن دەوڵەتی فاشیستی قڕکەرەوە سەرکووت کرابێت، ئەوان بە بەرخۆدان، بوێری و بێ سازشکردن لە دۆزەکەیان چوونە بەر پەتی سێدارە و ئەمەش هاوکارییەکی مەزنی لە نەریتی بەرخۆدانی کوردستان کرد. لە ئەنجامی تێکۆشانی شێخ سەعید و سەید ڕەزادا، هیچ کاتێک کوردستان دابڕاو نەبووە لە بەرخۆدان و تێکۆشان و ئەم پرۆسەیە تا درەوشانەوەی پەکەکە درێژ بووەوە. بە دەرکەوتنی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە لەسەر شانۆی مێژوو، تێکۆشانی شێخ سەعید و هەڤاڵانی پەڕیوە قۆناغێکی مێژوویی نوێ، شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەیی هاتەئاراوە و سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردن شکستی بەرکەوت.

تێکۆشانی مێژوویی گەلی کورد لە چوارچێوەیەکی لەو شێوەیەدا پێشکەوتووە. لە ئێستادا بە 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیمورکراتیک'ـی مێژوویی کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە پێشخراوە، ئەم تێکۆشانە پەڕیوەتەوە بۆ قۆناغی بونیاتنانی ئازادی گەلی کورد. گەلی کورد بە سەرکەوتووی پەرە بەم پرۆسەیە دەدات و تێکۆشانێک کە لە سەردەمی شێخ سەعیدەوە تا ڕۆژی ئەمڕۆمان قوربانی مەزنی لە پێناودا دراوە ئەنجامگیردەبێت و حەسرەتی ئازادی بەدەست دێنێت و چاوەڕوانی شێخ سەعید کە کاتێک بردیانە ژێر پەتی سێدارە بۆئەوەی ڕووی نەوەکانی ڕەش نەکات و بەردەوامێتی بدات بە تێکۆشان، پێکدێنێت. با هیچ کەسێک گومانی لەوەدا نەبێت گەلی کورد ئەم تێکۆشانە بەسەردەخات. بەم یادەوەری و باوەڕەوە جارێکی دیکە لە کەسێتی شێخ سەعید و هەڤاڵانییدا بە ڕێز و پێزانینەوە هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراستی بیردێنینەوە و بەڵێنێک کە بە شەهیدانمان داوە دووبارەی دەکەینەوە."