بە دیمەن

ئەنجامنامەی کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاندرا

کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان بە ئەنجامنامەیەک کۆتایی هات، تێیدا بڕیاردرا بە زووترین کات شاندێکی هاوبەشی کوردی دابمەزرێنرێت بۆ دیالۆگ و دانوستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.

کۆنفرانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان" کە ئەم بەیانییە بە بەشداری ٤٠٠ نوێنەری هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات لە پارکی ئازادیی شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێ کرد، بە خوێندنەوەی ئەنجامنامەیەک کۆتایی هات.

ئەنجامنامەکە لەلایەن محەمەد ئیسماعیل و فۆزا یوسف خوێنرایەوە.

ئەنجامنامەکە بەم جۆرەیە:

""کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردیی لە ڕۆژئاوای کوردستان لە ٢٦ـی نیسانی ٢٠٢٥ لە شاری قامیشلۆ دوای دیالۆگی درێژخایەن و هەوڵدانی سوپاسداری هەڤاڵان و برایان، بە بەشداری پارتە کوردییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، تەڤگەرەکانی و ڕێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانانی سەربەخۆی کۆمەڵگای کوردی لە ناوچە جیاوازە کوردییەکان لە سووریا، بە ئامانجی پەسەندکردنی بۆچوونێکی یەکگرتووی کوردی لەسەر دامەزراندنی سووریایەکی نوێ و بەشداریکردن لە داڕشتنی داهاتووی سووریا و چارەسەرکردنی کێشەی کورد، لەم قۆناغە گرنگەی مێژووی سووریا، دوای ڕووخانی ڕژێمی ستەمکار لە دیمەشق لە ٨ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، ئەم ڕژێمەی کە ئازادیی و کەرامەتی گەلی سووریای بە هەموو پێکهاتە نەتەوەیی، ئاینی و کۆمەڵایەتییەکانی پێشێل کرد و وڵاتی لە سەرتاسەری جوگرافیای سووریا وێران کرد، بە ملیۆنان کەسی لە گەلەکەی کوشت، ئاوارە و پەنابەر کرد، هەرچەندە گەلی سووریا بۆ ڕووخاندنی ئەو ڕژێمە و کۆتاییهێنان بە ستەمکارییەکانی و بەدەستهێنانی ئازادیی و کەرامەتی خۆی قوربانی گەورەی دا، گەلی کورد لە سووریاش لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ڕژێمەدا قوربانی گەورە و بە هەزاران شەهیدی دا. گەلی کورد دەیان ساڵ تێکۆشا بۆ ئەوەی ستەمی نەتەوەیی لەسەر خۆی لابدات و مافە نەتەوەییەکانی بەدەست بهێنێت، هەمیشە تێکۆشانی نەتەوەیی خۆی بە خەباتی نیشتیمانییەوە گرێ داوە بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی دیموکراتی فرەڕەنگ لە سووریا.

لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتی مێژوویی و وەڵامدانەوە بۆ پێداویستییەکانی قۆناغی ئێستا، دامەزراندنی بۆچوونێکی سیاسی هاوبەشی کوردی کە ئیرادەیەکی بەکۆمەڵ و پڕۆژەیەکی ڕاستەقینە بۆ چارەسەرێکی دادپەروەرانە بۆ کێشەی کورد لە سووریا وەک دەوڵەتێکی دیموکراتی و نا ناوەندی نیشان بدات.

بەشداربووان بۆچوونی هاوبەشی کورد کە بۆ کۆنفرانسەکە پێشکەش کرا، وەک بەڵگەنامەیەکی دامەزرێنەر کە ئیرادەیەکی بەکۆمەڵ دەردەخات و نزیکبوونەوەیەکی ڕاستەقینە بۆ چارەسەرێکی دادپەروەرانە و بەرفراوان بۆ کێشەی کورد لە چوارچێوەی سووریایەکی یەکگرتوو، بە ناسنامەی فرە-ئیتنیکی، فرە-ئاینی و فرە-کەلتووری و فرە-نەتەوەیی کە دەستوورەکەی مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد گەرەنتی دەکات، پابەندە بە پەیمان و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ، ئازادیی و مافەکانی ژنان دەپارێزێت و ڕێگە دەدات کە بە کاریگەری بەشداری هەموو دامەزراوە سیاسی، کۆمەڵایەتی و سەربازییەکان بن، پەسەند کرا.

بە پەسەندکردنی ئەم بۆچوونە هاوبەشەی کوردان، کۆنفرانس داوای پەسەندکردنی وەک بنەمایەک بۆ دیالۆگی نەتەوەیی دەکات، چی لە نێوان هێزە سیاسییەکانی کورد خۆیاندا بێت، چی لە نێوان ئەوان و بەڕێوەبەرایەتی نوێی شام و هەموو هێزە نەتەوەییەکانی دیکەی سووریادا بێت. ئەو بەشداری دامەزراندنی سووریایەکی نوێ دەبێت کە هەموو گەلی خۆی لە خۆ بگرێت، بەبێ ئەوەی یەکێک لە پێکهاتەکانی لابەرێت یان پشتگوێی بخات، دوور لە زیهنیتەتی یەک لایەنە لە بیرکردنەوە و پراکتیکدا، کە ڕوومەت و مافەکانیان بە دەستووری بەبێ هیچ جۆرە جیاوازییەک بپارێزێت، کە سووریا ڕێز لە پەیوەندییەکانی هەرێمی و نێودەوڵەتی بگرێت و فاکتەرێکی ئارامی و ئاسایش بێت لە ناوچەکەدا.

لە ئەنجامدا، کۆنفرانس بڕیاری دا کە لە زووترین کاتدا شاندێکی هاوبەشی کوردی دابمەزرێنێت بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی ئەم بۆچوونە بۆ ڕاستییەکی سیاسی کار بکات، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دانووستان و دیالۆگ بکات بۆ ئەوەی بگات بە ناوەڕۆکی ئەو بۆچوونە و مسۆگەری بکات".