٣ هەفتە پێش هێرشەکان ئیسرائیل ئاگاداری پلانەکەی حەماس بوو!
دەزگای ڕاگەیاندنی(کان) ڕایگەیاند کە ٣ هەفتە پێش هێرشەکانی ٧ی تەشرینی یەکەم، هەواڵگری ئیسرائیل ئاگاداری پلانی هێرشی حەماس بووە.
دەزگای ڕاگەیاندنی(کان) ڕایگەیاند کە ٣ هەفتە پێش هێرشەکانی ٧ی تەشرینی یەکەم، هەواڵگری ئیسرائیل ئاگاداری پلانی هێرشی حەماس بووە.
کان، مێدیایەکی ڕاگەیاندنی کۆمەڵایەتییە لە ئیسرائیل، ڕایگەیاند کە هەواڵگری سەربازی، ٣ هەفتە پێش لە هێرشەکان ئاگاداری پلانی هێرشەکەی حەماس بووە. لە هێرشەکەی ٧ی تەشرینی یەکەمدا نزیکەی هەزار و ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و سەدان کەسیش لە لەلایەن حەماسەوە لە ئیسرائیل بە دیل گیران.
ئەو دەزگا میدیاییە ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی هەواڵگری سەر بە فەرماندەیی سەربازی باشوور کە بەرپرسن لە غەززە لەم ڕاپۆرتە ئاگادار کراونەتەوە. دەزگا میدیاییەکە ڕاپۆرتەکەی ئاراستەی بەرپرسانی ئەمنی کردووە کە ناوی نەهێنراوە.
لە بەڵگەنامەکەدا هاتووە کە حەماس "٢٠٠ یان ٢٥٠ دیل"ی کردووەتە ئامانج. لە ئەنجامدا حەماس لە ٧ی تەشرینی یەکەم ٢٥١ کەسی ڕفاند. بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل تائێستا ١١٦ کەسیان لە غەززە دەستبەسەرن و ٤١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. بەپێی دوایین ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی بزووتنەوەی حەماس، لە ماوەی کەمتر لە ٩ مانگدا بەهۆی شەڕەکەوە ٣٧هەزار و ٣٩٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨٥هەزار و ٥٢٣ کەسیش برینداربوون کە زۆربەیان لە خەڵکی سڤیل پێکهاتوون.
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕەتیدەکاتەوە کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی فەرمی سەبارەت بە ڕووداوەکەی ٧ی تەشرینی یەکەم بەر لە کۆتایی هاتنی شەڕی غەززە دەستبەکار بێت.