٤ی نیسان لە مۆسکۆ پیرۆز کرا

کورد و دۆستانیان لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا پێکەوە ٧٥ەمین ساڵیادی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان پیرۆزکرد.

پیرۆزباییەکە لە ناوەندی ماڵی کوردان سازکرا و لە سەرەتای مەراسیمەکەدا بە خولەکێک بێدەنگی رێزیان لە یادی شەهیدان و گیانبەختکردووانی کوردستان گرت. دواتر سینەڤزیۆنێک لەسەر ژیانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نمایش کرا.

پاشان سەرۆکی رێکخراوی ڤیانی ژنان لە روسیا، تارا قادر و هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی مۆسکۆ رەفیقە کامیل وتەیان پێشکەش کرد و باسیان لە واتا و گرنگی ئەو رۆژە بۆ گەلی کورد و هەموو گەلانی جیهان کرد.

دوای وتارەکان هونەرمەند بەکۆ لەزگیەڤ، هونەرمەند ئیلیچ، سارێ حاجیەڤا، ئیبۆ هاجیەڤا و گروپی منداڵانی رۆژ چوونە سەر ستەیج و گۆرانیان پێشکەش کرد.

پیرۆزباییەکە بە موزیک و گێڕانی گۆڤەند کۆتایی هات.

هـ . ب