بۆ بەشداری لە ڕێپێوانی 'ڕاستی و دادپەروەری' لە پاریس بانگەوازی کرا

کۆمەڵگەی دێموکراتیکی کوردی فەرەنسا داوای بەشداری لە ڕێپێوانی ساڵوەگەری کۆمەڵکوژی سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد کرد و هەروەها داوای لە دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا کرد، 'نهێنی دەوڵەت' کە بەربەستە لەبەردەم دادپەروەریدا، لاببرێت.

لە پاریس لە ٩ی کانووی یەکەمی ٢٠١٣، یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، ساکینە جانسز (سارا)، نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، فیدان دۆغان (ڕۆژبین) و لەیلا شایلەمەز (ڕۆناهی)ئەندامی بزووتنەوەی گەنجانی کورد لە هێرشی پلان دانراوی دەوڵەت تورکدا شەهید کران.

نزیک بە ١٠ ساڵ دوای ئەو کردەوەیە، دیسانەوە لە پاریس لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، سێ چالاکوانی دیکەی کورد لە دووهەمین هێرشی تیرۆریستیدا شەهید کران. لە هێرشەکەدا ئەڤین گۆیی ئەندامی کۆنسەی کەجەکە لە گەڵ دوو هەڤاڵی بەناوەکانی عەبدولڕەحمان کزل و هونەرمەند میر پەروەر لەم دووهەمین کۆمەڵکوژییەدا کە لە بەردەم ناوەندی کولتووری کوردی ئەحمەد کایا ئەنجامدرا شەهید بوون. جێی ئاماژەیە ئەڤین گۆیی لە ڕۆژئاوا دژی چەتەکانی داعش شەڕی کردبوو و بۆیە بوو بە ئامانجی دەوڵەتی تورک.

کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە فەرەنسا ڕایگەیاندووە: "پلاندانەرانی ئەو کۆمەڵکوژییە هەتا ئێستا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا نەکراوە" و لەم بارەوە ناڕەزایی خۆیان نیشاندا. جەدەکە-فە ئەوەشی راگەیاندووە، دەسەڵاتدارانی فەرەنسا بەهۆی 'نهێنی دەوڵەت' ڕێگە نادەن ئەو زانیاریانەی لە دەستی دەزگای هەواڵگریدایە لە دۆسیەکە ئاشکرا بکرێن، ئەمەش ڕێگری لە پێشکەوتن و بە ئەنجام گەیشتنی دۆسیەکە دەکات."

لە کۆمەڵکوژی دووەمدا، هەرچەندە بکوژ ویلیام مالێت لە دانپێدانانەکانیدا ئامانجە تیرۆریستییەکانی پشت هێرشەکەی ئاشکرا کرد، کە بە زانا بوونەوە ناوەندی کۆمەڵەکەی ئێمەی کردە ئامانج، بەڵام هێشتا پێناسەی تیرۆر بۆ ئەم هێرشە دیاری نەکراوە. هەرچەندە لایەنە مەدەنییەکان دووبارە داواکارییەکانیان بۆ لێکۆڵینەوە بەرزکردۆتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی لەو بارەو نەنراوە.

فەرەنسا بە هۆی 'نهێنی دەوڵەت' ڕێگەنادات دادپەروەری پێشکەوێت. دەبێت فەرەنسا نهێنی دەوڵەت لاببات و هەموو شتێک بۆ ڕوونکردنەوەی دۆسیەکە بخاتە بەردەست. پێویستە سیستەمی دادوەری فەرەنسا دان بە ڕاستی هێرشە تیرۆریستییەکاندا بنێت، هەتا بتوانرێت ئەوانەی فەرمانی هێرشەکانیان داوە دادگایی بکرێن و سزا بدرێن.

جەدەکە-فە لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازی بەشداری لە ڕێپێوانی "ڕاستی و دادپەروەری" بڵاو کردەوە کە بڕێارە ڕۆژی شەممە ١١ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی لە 'گار دو نۆرد' بەڕێوە بچێت.