بە چەک هێرش کرایە سەر سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن

لە شاری نارای بە چەک هێرش کرایە سەر شینزۆ ئابە سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن.

شینزۆ ئابێ سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان لە شاری نارای کەمپەینێکی بەڕێوە دەبرد. لە کاتی بەڕێوەبردنی کەمپەینەکەدا رووبەرووی هێرشی چەکدار بووەوە. باسی ئەوە دەکرێت دۆخی خراپە.

ئابە لە ساڵی ٢٠٢٠دا دەستی لەکارکێشایەوە و رایگەیاندبوو، زۆر غەمبارە کە پرۆژەکانی جێبەجێ نەکردووە.

لە ژاپۆن زۆر بە دەگمەن هێرشی چەکدار ئەنجام دەدرێت و یەکێک لەو وڵاتانەیە کە یاسای چەک تێیدا زۆر قۆرسە.

ف.ق