'بۆ ئازادیمان لە کۆڵن کۆببینەوە'

لە کۆبوونەوەی گەل لە ساینت-ئاڤۆلد، بانگەوازکرا لە کوردانی ئەوروپا، لە ڕێپێوانی ١٧ی شوباتی کۆڵن کۆببنەوە، کە لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد و کۆتایهێنان بە داگیرکاری ئەنجام دەدرێت.

هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکانی کورد' کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمەوە دەستیپێکردوە، هەتابێت بەرفراوانتر دەبێ. لەم چوارچێوەیەشدا 'ڕێپێوانی ناوەندی کۆڵن' لە ١٧ی شوباتدا، لە ساڵوەگەڕیی پیلانگێڕی نێونەتەوەی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد، بەڕێوەدەچێت. بۆ ئەو مەبەستە گەلی کورد بە ڕۆحی سەفەربەرییەوە کۆدەبێتەوە دژ بە داگیرکاری ڕێپێوان دەکات. لە چوارچێوەی ئامادەکاریدا بۆ ئەو ڕێپێوانە، کۆبوونەوەیەک لە ناوەندی کۆمەڵگایی دیموکراتیکی کورد، لە شاری ساینت-ئاڤۆلد ڕێکخرا.

لە کۆبونەوەکەدا باس لە گۆشەگیری ئیمراڵی کرا، ئاماژەیان بەوەدا؛ گۆشەگیری لە کەسێتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا، گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆشگیرکراوە، هەروەها ئاماژەیان بەوەدا بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکانی کورد، پێویستە گۆشەگیری لاببرێت.

دواتر لە کۆبوونەوەکەدا داواکرا "بۆ ئازادی، کۆتایهێنان بە داگیرکاری و ڕاوەستاندی تاوانی شەڕ لە دژی مرۆڤایەتی، پێویستە هەموو ئازادی خوازێک لە کۆڵن کۆببێتەوە و هەڵوێستیان پیشانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هێزی نێونەتەوەی بدەن".