بڵاو کردنەوەی کارت لە شتوتگارت

گەنجان بەبڵاو کردنەوەی کارت لە سەربانی باڵەخانەکانی شاری شتوتگارت، پشتیوانی حکومەتی ئەڵمانیایان بۆ سیاسەتە شەڕخوازانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئاشکرا کرد.

بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی تێکوشەر، بە دابەشکردنی کارت لە شاری شتوتگارت، خوازیاری کۆتایی هێنان بە هاوکارییە جەنگییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک و گۆشەگیری ڕەها لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوون.

لە هەمان کاتدا گەنجان کارتیان بەسەر ناوەندێکی بازرگانیدا پەخش کردەوە و دروشمیان وتەوە.

چالاکییەکە سەرنجی جەماوەرەی لەسەر شەقامەکان ڕاکێشا.