بولگاریا و ڕۆمانیا بەشداری هەرێمی شنگن دەبن

هەر دوو وڵاتی باڵکان، بولگاریا و ڕۆمانیا لە کۆتایی مانگی ئازاردا دەچنە ناو ناوچەی شنگنەوە. بەم شێوەیە سنووری دەریایی و ئاسمانی لەگەڵ هەردوو وڵاتدا هەڵدەگیردرێت، هاوکات کۆنترۆڵی سنوورە وشکانییەکانیش ڕادەگیرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ٢٧ وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا کە شەوی شەممە بڵاوکرایەوە، بولگاریا و ڕۆمانیا بەشێک دەبن لە وڵاتانی شنگن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، یەکێتی ئەوروپا بە کۆی دەنگ ڕەزامەندی لەسەر لابردنی کۆنتڕۆڵی سنوورە ئاسمانی و دەریاییەکانی یەکێتیەکە لە گەڵ ئەم دوو وڵاتە پەسەند کردووە.

کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند، کە خۆشحاڵن بە پەسەند کردنی ئەم بڕیارە کە دوای ١٢ ساڵ دانوستان دەرکراوە.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئۆرسولا ڤۆن دیر لاین ڕایگەیاند:"ئەمڕۆ بۆ بولگاریا و ڕۆمانیا ڕۆژێکی مێژووییە  و پڕ لە شانازاییە".