جەنگاوەرانی مەدیا عەگیدی هەبەدەهە گڕییان لە کارگەیەک بەردا
جەنگاوەرانی مەدیا عەگیدی هەبەدەهە لە ناوچەی چایڕۆڤای کۆجائەلی ئاگرییان بەردایە کارگەیەکی سەر بە فاشیستان.
جەنگاوەرانی مەدیا عەگیدی هەبەدەهە لە ناوچەی چایڕۆڤای کۆجائەلی ئاگرییان بەردایە کارگەیەکی سەر بە فاشیستان.
جەنگاوەرانی مەدیا عەگیدی تەڤگەری شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە ڕاگەیاندراوێكدا ئەنجامدانی چالاکییەکیان ڕاگەیاند و ئاماژەییان بەوەدا لە پێناو تێکۆشانی ئازادی گەلی کورددا چالاکییەکانمان بەردەوام دەکەن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەم وردەکارییانەی چۆنیەتی ئەنجامدانی چالاکییەکە هاتووە: "لە ٢١ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٧:٣٠دا لە گەڕەکی شەکرەپناری ناوچەی چایڕۆڤای کۆجائەلی، کارگەیەکی سەر بە فاشیستان لە کۆڵانی فاتیح سوڵتان محمەد لە لایەن جەنگاوەرانمانەوە سوتێنرا، بە هۆی چالاکییەکەوە زیانێکی مادی زۆر بەر کارگەکە کەوت، وە جەنگاوەرانمان بە سەرکەوتووی جێگەی چالاکییەکەیان جێهێشت."