بە دیمەن

چالاکوانانی ئێشکگری لە ساڵی نوێدا بانگەوازی تێکۆشانیان کرد

لە هەفتەی ٦٥٤دا گرووپی نانس ئێشکگری ئازدییان بەڕێوەبرد. چالاکوانان ئاماژەیان بەوەدا کە لە ساڵی نوێدا هیواکانیان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گەلان زیاتر بووە و بانگەوازی فراوانکردنی تێکۆشانیان لە هەموو گۆرەپانەکان کرد.

بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەری بۆ ڕێبەر ئاپۆ ئازادی، بە ئامانجی هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی، لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە چالاکیی "ئێشکگری ئازادی" لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت. ئێشکگرییەکە لە هەفتەی ٦٥٤دا بەردەوامە.

لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا گروپەکە لە شاری نانسی فەرەنساوە هاتن، چالاکییەکەیان لەئەستۆ گرت. گروپەکە پێک دێت لە موراد تۆرون، پیری کزڵای، ئوگور ئەسلان و محەمەد یورتسێڤەر.

بە ناوی گروپەکەوە موراد تۆرون ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە. تۆرون ئاماژەی بەوەدا کە لە ساڵی نوێدا هیواکانیان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گەلان زیاتر بووە. تۆرون وتی: "بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین لەم پڕۆسە مێژووییەدا هەموو گۆڕەپانەکان تێکۆشان فراون بکەن، خاوەندارێتی لە شۆڕشی ڕۆژئاوا بکەن".