گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە لیبیا دۆزرایەوە

ڕێکخراوی کۆچبەرانی نێودەوڵەتی ئاشکرایکرد، لەم هەفتەیەدا 'گۆڕێکی بە کۆمەڵ'ییان لە باشووری ڕۆژئاوای تورکیا دۆزیوەتەوە، کە بە لایەنی کەمەوە ٦٥ تەرمی کۆچبەری تێدابووە.

وتەبێژی دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان قسەی بۆ ئاژانسی فرانس پرێنس کرد و ئاماژەی بەوەدا گۆڕە بە کۆمەڵەکە لە لایەن 'کاربەدەستانی بەرپرسیارلە ئاسایشەوە' دۆزراوەتەوە.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە؛ هۆکاری مردنییان نەزانراوە، هەروەها ناشزانرێت هاوڵاتی چ وڵاتێکن" هەرەوەها زانیاری نەدراوە ئاخۆ تەرمەکان ژنن یا پیاو هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.

ڕێکخراوەکە لەو باوەڕەدایە، لەکاتی ڕۆشتن بە قاچاخی ئەو کۆچبەرانە بە بیاباندا مردبێتن.

هەروەها ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەداوە بەرپرسانی لیبیا دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە تەرمەکان کردوە و لە هەوڵی ئاشکراکردنی ناو ناسنامەی ئەو کەسانەدایە کە مردوون.