هاتوچۆی دیبلۆماسی بەڕێوەبەری خۆسەر لە بەرلین

شاندی بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە چەند ڕۆژێکە لە ئەڵمانیادا چاوپێکەوتن ئەنجام دەدات، لە بەرلین چاوپێکەوتنی لەگەڵ پەرلەمانتارانی سەپەدە و دیە لینکە ئەنجامدا.

شاندی بەڕێوەبەری خۆسەر لە ١٦ی حوزەیرانەوە لە بینای پەرلەمانی ئەڵمانیا لە بەرلین چاوپێکەوتنە دیبلۆماسیەکانی ئەنجام دەدات.

شاندەکەی بەڕێوەبەری خۆسەر کە پێکهاتوون لە هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی مەسەدە مەحمود ئەل مسلت، نوێنەری ئەوروپای بەڕێوەبەری خۆسەر عەبدولکەریم عومەر، نوێنەری ئەڵمانیانی بەڕێوەبەری خۆسەر خالد دەروێش و بەرپرسی پارتی یەکێتی سوریانی سوریا لە ئەوروپا جۆزێف لەهدۆ، لە بینای پەرلەمانی ئەڵمانیا لە بەرلین دوو چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا.

لە چوارچێوەی چاوپێکەوتنەکانیدا شاندەکەی بەڕێوەبەری خۆسەر لەگەڵ ئەندام پەرلەمانی پارتی سۆسیال دیموکراتیکی ئەڵمانیا، نیلس سچمید و فرانک سچاپ، ئەندامی پارتی چەپگەری ئەڵمانی ئۆپۆزسیۆن گۆکای ئاکبولوت کۆبوونەوە.

لە چاوپێکەوتنەکاندا باس لە کاریگەری شەڕ و ئاڵۆزیەکانی ناوچەکە کرا لەسەر سوریا.

هەرەوەها لە بارەی دۆسیەی زیندانیانی داعش لە کامپەکانی هۆلی و ڕۆژ کراو، بانگەوازی ئەوەکرا کە بەرپرسیارێتی خۆیان لە بەرامبەر دۆسیەی داعش ئەنجام بدەن.

لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەدا وەک تەوەرێکی سەرەکی، ئاماژە بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر ژێرخانی هەرێمەکە کرا و ئەوە دوپاتکرایەوە ئەم هێرشانە بشێویەکی گەورەی مرۆی لە هەرێمەکە دێنتە کایەوە کە دەبێتە هۆکاری ئەوەی ژیان ملیۆنان هاوڵاتی بکەوێتە ژێر هەڕەشەی کۆچبەریکردنەوە.

پێشتر لە ١٦ حوزەیراندا شاندەکە هەر لە ئەڵمانیادا لەگەڵ پەرلەمانتارانی پارتی کریستیانی دیموکراتیک، یورگن هاردت و پەرلەمانتاری پارتی سەوزی ئەڵمانیا قاسم تاهیر سالد کۆببوونەوە.