ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومێد لە بەشداری بەرنامەیەکی تایبەتی مەدیا خەبەردا پرۆسەکەی هەڵسەنگاند.
هێلین ئومێد لە سەرەتایی قسەکانییدا ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆی پیرۆز کرد، ڕێز و خۆشەویستی خۆیی پێشکەشی هەموو ئەو کەسانە کرد کە بەشداری چالاکییەکانی ٤ی نیسان بوون.
کێشەکە نزیکبوونەی ناجددیانەی دەسەڵاتدارییە لە پڕۆسەکە
هێلین ئومێد باسی لەوەکرد لە چوارچێوەی پەیامەکەی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆدا لە تورکیادا ڕۆژەڤێکی گرنگ ئافرا، گفتوگۆیەکی ئاستدار هەیە، بەڵام ئەمە وەک پێویست نییە و گوتی: "لە قۆناغ و پڕۆسەیەکی گرنگ و کاریگەرداین. بەڕۆژەڤبوونی ئەم پڕۆسەیە و گفتوگۆکردنی گرنگە. بەڵام لە گفتوگۆکاندا دۆخی بە بنبەست بوون هەیە، ڕەهەندی کێشەداری هەیە. پێش هەموو شتێک بە بڕوای من بە شێوەیەکی ئەرێنێ گفتوگۆیی ناکرێت. سەربابەتی لێدوانەکان لە لایەن دەسەڵاتداریییەوە دەکرێت بە قورسی لە چوارچێوەی 'کۆتایمان پێهێنا'دایە. دۆخەکەیان گەیاندووە بەم ئاستە. نزیکایەتییەکی لەوجۆرەیە کە دەڵێن، 'با کۆنگرە ببەستن، چەک دانێن، بەم شێوەیە پەڕەکە دادەخەین'. ئەم نزیکایەتییە درووست و نەرێنییە. لەبەرئەوەی پرسی کورد پرسێکی سەدساڵەی کۆماری تورکیایە. دەبێت لەم چوارچێوەیەدا وەبگیرێت. دەبێت لە چوارچێوەی دیموکراتیکبوونی تورکیادا گفتوگۆی لەسەر بکرێت. کام پرسە وەربگریی، ئەوا مرۆڤ زۆر بەئاسانی دەیبنێت پەیوەندی بە پرسی دیموکراتیکبوونی تورکیا و پرسی کوردەوە هەیە. ئەم پرسێکی ئاوایی داڕوخێنەرە. بۆیە دەتوانم بڵێم ئەو نزیکایەتییەیی نیشان دەدرێت، دوورە لە تێگەشتنی جددیانە و پرسی بابەتەکەوە."
حەقیقەتی پەکەکە، حەقیقەتی گەلە
هێلین ئومێد دەسنیشانی کرد ڕێبەر ئاپۆ ڕیسکە گەورەکی خستەئەستۆی خۆی، گرنگترین هەنگاو لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە هاوێژرا، بە بوێرییەوە جوڵایەوە و ئەمەی گوت: "بەمەوە چی کرد؟ لە کاتێکی ئەوەندە هەستیاردا، کە لە هەرێمەکەدا هاوسەنگییەکان دەگۆڕدرێن و لە هەرساتێکدا دەتوانرێت دۆخەکە بگۆڕدرێت، وایکرد ژینگەیەکی نوێی سیاسی بێتەئاراوە. ڕێگەی بۆ کردینەوە. پێویستە لەم ڕاستییە تێبگەین؛ وەک پەکەکە دۆخمان دۆخێکی لاوازی نییە. لە هەموو ڕووەکانەوە پەکەکە هێزی خۆی دەپارێزێت. ئەم شتەش چۆن وەردەگیرێت، چۆن دەتوانرێت بپێورێرێت؟ چۆن دەتوانرێت ئەم راستییە تێبگەریندرێت؟ لە ڕاستی گەلدا دەتوانین لێی تێبگەین. ئێمە تەڤگەری گەلین. پیرۆزباییەکانی ئەمساڵی نەورۆز بەرزترین ئاستی بەشداری ئەم چەند ساڵەی کۆتایی بوو. بەجۆشترین پیرۆزبایی بوو، زۆر بە ڕوونی خواستەکان نیشان دران.
ئاخۆ باخچەلی-ئەردۆغان دەستوەردان لە کرێخۆرانی شەڕ دەکەن؟
هێلین ئومێد دەستنیشانی کرد پەکەکە لە بەهێزترین ساتەکانی خۆیدایە و گوتی: "لەگەڵ حەقیقەتی گەلدا بەشێوەیەکی یەکگرتووانە کارەکانی خۆی بەڕێوەدەبات. ئەو ئیرادەیەی ڕێبەر ئاپۆ نیشانی دا، لە لایەن کۆمەڵگەوە وەک سەرچاوەیەکی مەزنی هیوا بە جۆشخرۆشەوە پێشوازی لێکرا. بۆیە دەبینین ڕێبەر ئاپۆ بە بوێرییەوە ڕیسکەکەی خستەسەرشانی خۆی، هەوڵدەدات لایەنی بەرانبەر ناچار بە هەنگانان بکات. بەڵام مرۆڤ دۆخێکی دودڵی و نادڵنیایی لە دەسەڵاتدارییدا دەبینێت. پێش هەموو شتێک دەبێت دەسەڵاتداری کۆتایی بەو دۆخەی خۆی بهێنێت.
لە واقعی ئێستای تورکیادا، دواجار ئەردۆغانی سەرککۆمار هەستا و گوتی، 'ئەم پرۆسەیە بەڕێوەدەبەن، وەک هاوپەیمانی کۆماری موخاتەبین'، ئەمە شتێکی باش و ئەرێنییە، لە ڕووی خاوەنداریکردن لە پرۆسەکە. بەڵام نەتوانرا ئەمە بگوترێت، 'لە نێو ئێمەشدا بۆچوونی جیاواز هەیە، جیاوازی هەیە، سەروەریمان نییە'. گەر دەسەڵاتداری ئێستا، دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە بە شتێکی لەم جۆرەوە دەرکەوێتە پێشمان، ئەوا دوودڵمان دەکات. لەبەرئەوەی ڕاستییەکی لەوشێوەیەیی دەسەڵاتداری هەیە کە لە هەر بابەتێکدا دەتوانێت ئیرادە نیشان بدات، دەستوەردان بکات و دەتوانێت هەموو قۆناغێک تێپەڕ بکات. بەڵام لە دەستپێکی ئەم پرۆسەیدا ڕێبەر ئاپۆ چی گوت؟ گوتی، 'هێزی ئەوەم هەیە پرۆسەکە لە زەمینەی شەڕەوە بگوازمەوە بۆ زەمینەی یاسایی و سیاسی'. دەوڵەت باخچەلیش بە ناوی هاوپەیمانی کۆمارییەوە گوتی، 'با بێن سیاسەت بکەن، لە مافی هیوا سود وەرگرن.'
ئەم لێدوانەی لە پێش هەموو جیهان و هەموو کەسێکدا کرد. دوای ئەم بانگەوازییە ڕێبەرێتی هەنگاوی پێویستی نا. ئاخۆ دەسەڵاتداری دەیەوێت پرۆسەکە بکشێنێتە سەر زەمینەی یاسای و سیاسی یان نا؟ ئەمە پرسیارەکەیە. لەبەرئەوەی لە تورکیادا کرێخۆری زۆری شەڕ دروست بووە، لە نێو دەسەڵاتداریشدا بوونیان هەیە. بەڕاستیش بەشێکن لە دەسەڵاتداری، داخۆ باخچەلی و ئەردۆغان لە دەستوەردان لەم کرێخۆرییە دەکەین یا نا؟ داخۆ بە ڕاستی داوای دیموکراتیکبوونی تورکیا دەکەن یا نا؟ پێش هەموو شتێک دەبێت بڕیار لەسەر ئەم شتە بدەن. لەم بابەتەدا مشتومڕ هەیە. جێگەی باوەڕ نییە، کەس باوەڕ ناکات، ئێمەیش باوەڕ ناکەین، لایەنە جیاوازەکانی دیکەش باوەڕ ناکەن."
بەبێ ڕێبەرێتی هەڵوەشاندنەوە نابێت
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومید تیشکی خستەسەر بابەتی کۆنگرە و گوتی، "گفتوگۆکان بەردەوامە کە دەڵێن، 'ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازی کرد بۆ کۆنگرە، بۆچی پەکەکە کۆنگرە نابەستێت؟ ئارگۆمێنتێکی لەم جۆرە هەیە. 'پەکەکە چەند ساڵە بەبێ ئامادەبوونی ڕێبەرێتی، بەبێ بەشداری جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، کۆنگرەی خۆی بەستووە'. ڕاستە. بەڵام ڕەوشی ئێستە جیاوازە. هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، گۆڕانی ستراتیژی و چەکدانان، بە بڕیاری ڕێبەرێتی دەبێت. بەڵێ، ڕاستە؛ پەکەکە لەکاتی پێویستدا بڕیاری داوە و جێبەجێی کردووە. بەڵام گۆڕانی ستراتیژی نەکردووە. پەکەکە ناتوانێت خۆی هەڵوەشێنێتەوە. بەبێ ڕێبەرێتی ناتوانێت ئەم کارە بکات. تەنها ڕێبەرێتی دەتوانێت ئەمە بکات، دەتوانێت قەناعەت بە هەمووان بکات".
دەسەڵات هیچ ئامادەکارییەکی بۆ پرۆسەکە نەکردووە
هێلین ئومید تیشکی خستەسەر داواکارییەکان بۆ سودوەرگرتن لە مافی هیوا، گوتی: "تۆ لەلایەک بڵێی با سود لە مافی هیوا وەربگرێت، لەنێو دەم پارتی سیاسەت بکات، کەچی هیچ هەنگاوێک نەنێیت، نیشانەیەک بۆ هەنگاونان پێشکەش نەکەیت، لێدوانێکی ئاسایی لەم ڕووەوە نەدەیت و زمانت نەگۆڕی. پاشان بڵێی، 'لەبەرئەوەی کۆنگرەت نەبەست، تۆ پرۆسەکە تێک دەدەیت'.
من لە مرۆڤە بەویژدانەکان دەپرسم. ئایا کێ پرۆسەکە تێک دەدات؟ کێ یاری و فێڵ دەکات؟ کێ ئەم نیگەرانی و لێپرسینەوە و پرسە دەخاتە نێو دڵ و مێشکی خۆیەوە؟ ئێمە بەڕاستی و بە نیازێکی باشەوە، بە دڵسۆزییەکی بەهێزەوە بۆ ڕێبەرەکەمان، دەمانەوێت دیدگای ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ بکەین. لەم ڕووەوە، گەلەکەمان و دۆستەکانمان و ئەو لایەنانەی لە جددییەتی مەسەلەکە تێدەگەن، با گومانیان نەبێت. بەڵام نابێتە ئەمە کۆتایی چیرۆکەکە بێت. پێویستە بە درووستی لێی تێبگەین. ڕەوشێکی لەو جۆرە نییە کە 'تەنگەتاو بوون و پێویستیان بەمەیە'. بەڕاستی دەبێت بەباشی لەم پرۆسەیە تێبگەن. ئەم هەموو ڕووداوە لە هەرێمەکە دەقەومێن، فاکتەری ترسناک هەن، حیسابات لەسەر کوردان دەکرێت، ڕێبەرێتی دەرفەتێکی پێشکەش کرد، تورکیا بەمە دەتوانێت بەشێوەیەکی مێژوویی لەڕێگەی هاوپەیمانی کورد و تورکەوە پێ بنێتە نێو سەدەی دووەمی کۆمارەوە. لە پرۆسەیەکی وەهادا، دەبوو لایەنی بەرامبەر، واتە دەسەڵات ئامادەکاری زیاتری کردبا. هیچ ئامادەکارییەکی نەکردووە. بەتایبەت بۆ ئامادەکردنی زەمینەی یاسایی و سیاسی ئەم پرۆسەیە، دەبێت بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات. ئەگەر ئەمە ڕووبدات، ئەوا ئەو ئیرادەیەی کە ڕێبەرمان نیشانیدا، دەبێتە مایەی دیموکراتیکبوونی تورکیا، وە تورکیا دەگۆڕێت بۆ وڵاتێکی ئازاد".
مەترسی هەیە کە سوریا ببێتە گۆڕەپانی پێکدادانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا
هێلین ئومید تیشکی خستەسەر ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت ڕووداوەکانی سوریا، ڕایگەیاند پێشتر ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێتەپێشەوە و سیاسەت بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی دەستنیشان دەکات، گوتی: "هەروەها لە هەرێمەکەدا هەژموونی تورکیا هەیە؛ ئەگەر بەم جۆرە بەردەوام بێت، هەردوولایان بەریەک دەکەون. ئێمە پێشتر ئەمەمان گوت. ئێستە ڕووداوەکان ئەمەیان سەلماند. بێگومان چەندین ساڵ پێش ئێستە، ئەم ئەگەرە لە پارێزنامەی ٥ هەمینی ڕێبەرماندا باسکراوە. چونکە لەسەر ئەم ئەگەرانە ڕاستی جەنگی جیهانی هەڵسەنگێندراوە. لەم ڕەوشەدا، دەبینرێت، ئیسرائیل و تورکیا خەریکە ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە. ڕەوشەکە بەو جۆرە نییە، کە ئەم دوو دەوڵەتە ناوبەناو ڕووبەڕووی یەکدی دەبنەوە. واتە دژیەکییەک هەبوو بە ڕێککەوتنەوە. پرۆسەیەکی وەها هەبوو. چونکە لەڕووی هەبوونەوە، هەردوو دەوڵەتەکە پێکەوە گرێدراو بوون. دامەزراندنی تورکیا بۆ ئیسرائیل بوو. ئیسرائیل وەک یەکێک لە یەکەمین دەوڵەت_نەتەوەکان، دواتر دامەزرا. بەشی هەرە زۆری پشتگیرییەکان بۆ تورکیا لەنێو ناتۆدا، بۆ ئەمە بوو. بەڵام لە ئێستەدا هاوسەنگییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕاون، سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی ئیسرائیل بووە مایەی ئەوەی لە هەندێک ڕووەوە ناکۆکی سەرهەڵبدات. پێویستە وەها لێی بڕوانین. زیاتر لە ناکۆکییەکی دژوار، دەبێت وەک شەڕێک بۆ بەشە کێکی گەورەتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەمە تێبگەین. قۆناغی سەرەتاش، سوریایە. لە سوریا شەڕی هەژموون هەیە. لەلایەکی تر، تورکیا هەوڵی هەژموون دەدات، ئەمەش دەرکەوت. شاندەکان هاتن و چوون. بەم دواییانە گوترا، ئەحمەد شەرع دێتە تورکیا.
چاودێریی ئێمە بەم جۆرەیە؛ لە ئەمریکا هەوڵدەدرێت، ئیسرائیل و تورکیا لەسەر سوریا ڕێک بکەون. ڕاستی تورکیاش ئەمەی دەوێت. بەڵام لەبەر شەڕی بەرژەوەندیی، ناتوانن بەباشی ڕێک بکەون. لە بابەتی دابەشکردنی بەشە کێکەکەدا ناتوانن ڕێک بکەون. دەمەوێت بڵێم، ساڵانی دوایی، تورکیا هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوە، لەسەر بناغەی سیاسەتی ئەمنی، سیاسەتی دەکرد. بەم پاساوە، چووە نێو عێراق، چووە نێو سوریا، بەم ئارگۆمێنتانە مامەڵەی کرد، لەڕووی سەربازییەوە خۆی ڕێکخست. سیاسەتی خۆی لەسەر ئەمە بنیاتنا. ڕەنگە ئەمە هۆکاری جیاجیای هەبێت و شیاوی گفتوگۆیە".
هێلین ئومید ڕایگەیاند ئەگەر هێز و کاریگەری تورکیا لە هەرێمەکە لەسەر دیموکراتیکبوون و قبووڵکردنی مافی گەلان بوایە، ئەگەر لەسەر بناغەی ئاشتی سیاسەتی بکردایە، دەیتوانی باشتر ڕێگری لە هێرش و سیناریۆکانی شەڕ بگرتایە.
هێلین ئومید گوتی: "ئێستە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتووەتە ئەم ئاستە، گەیشتووەتە ململانێی نێوان تورکیا و ئیسرائیل. باس لەوە دەکرێت، ئێران دەکرێتە ئامانج، تەنانەت وادەکەش دیاریکراوە. ئێران گوتی 'بۆ شەڕ ئامادەین'. ترامپ گوتی 'ئەگەر لە بەرنامەی ئەتۆمی پاشەکشە نەکات، ڕوونەکاتە ڕێککەوتن، ڕێگەی سەربازی دەگرینەبەر'. باس لەوە دەکرێت کە ئامادەکاری بۆ ئەمە کراوە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئێران لێدوانی دا و گوتی 'ئەگەر تورکیاش دەستی لەمەدا هەبێت، هێرشی دەکەینەسەر و شەڕی دەکەین'. ترامپیش لەودیوی ئۆقیانووسەوە بە تورکیای گوت 'دەمەوێت لەگەڵ تۆدا سیاسەتەکانم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەوپێش ببەم'. بەکورتی مەترسییەکە بۆ تورکیاش گەورەیە. بەڕاستی دیار نییە، ئایا نۆرەی ئێرانە یان تورکیا. دەبێت ئەمە بە جددیی وەربگیرێت".