لە ٤ شاری جزیرەوە چالاکوانان بەرەو تشرین بە ڕێکەوتن

لە ٤ شاری کانتۆنی جزیرەوە گەل بەرەو بەنداوی تشرین بە ڕێکەوتن. چالاکوانان ئاماژەیان بەوەکرد ڕێگەی بەنداوی تشرین بۆ ئەوان ڕێگەی ئازادییە، هەمیشە لەسەر بەڵێنی شەهیدان دەبن.

بە سەدان دانیشتووی شارەکانی قامیشلۆ، عامودا و تەل حەمیس و تربەسپی کانتۆنی جزیرە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کە بەشداری بەرخۆدانی بەنداوی تشرین دەبن، بەرەو بەنداوەکە بە ڕێکەوتن.

چالاکوانان بە جۆشێكی مەزنەوە دوای هەڵپەڕکێ سەر ئۆتۆمبێڵەکانیان کەوتن و بەرەو بەنداوەکە بە ڕێکەوتن.

چالاکوانان دووپاتیان کردەوە، بە جۆشەوە بەشداری بەرخۆدانی بەنداوی تشرین دەبن و ڕێگەی بەنداوی تشرین بۆ ئەوان ڕێگەی ئازادییە.

لە ٨ی کانوونی دووەمەوە ئەمە ١٥هەمین کاروانە لە کانتۆنی جزیرەوە دەچێتە بەنداوی تشرین.

لە ٨ی کانوونی دووەمەوە گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین لەسەر بەنداوەکە ئێشکگری دەگرن.