بە دیمەن

گرووپی تۆلوز ئێشکگری ئازادییان وەرگرت

گرووپی تۆلوز لە هەفتەی ٦٦٨ی ئێشکگری ئازادییدا، ئێشکگری ئەم هەفتەیەیان وەرگرت.

ئێشکگری ئازادی

ئێشکگری ئازادی بە پێشەنگایەتی 'دەستپێشخەری ئازدی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە لە ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستپێکراوە، ئێشکگرییەکە بە بڕیاردارییەوە لە هەفتەی ٦٦٨دا بەردەوامە.

ئێشكگرییەکە هەر هەفتەیە و لە لایەن گروپێکەوە لە شارە جیاوازەکانی ئەورووپاوە بەڕێوەدەبرێت. لە هەفتەیی ٦٦٨ی ئێشکگرییەکەدا گرووپێکی سێ کەسی لە وڵاتپارێزان (تەنەر ئاسڵان، ئەرجان یڵماز و عەبدولحەلیم ئەرگوڤان) ئێشکگرییەکەیان وەرگرت.

'دەبێت پرۆسەکە بگەینین بە سەرکەووتن'

لەسەر ناوی گرووپەکە تەنەر یڵماز قسەی کرد و جەختی لەوەکردەوە پێویستە هەمووان لە تێکۆشانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەشداربن و گوتی: "پێویستە هەموومان لەگەڵ پرۆسە چارەسەرییەکەی ڕێبەر ئاپۆدابین. هەرکات ڕێبەر ئاپۆ بە جەستەیی ئازاد بوو، ئەوکات دەتوانین بڵێین لە وڵاتێکی ئازاددا دەژین. گەرنا ڕەوشی داگیرکاریی هەر بەردەوامە. پێویستە پەیامەکە بگەینین بە ئامانجی خۆی. بەم هۆکارە دەبێت کوردانی تاراوگەش بە ئەرکی خۆیان هەستن."