لە هێلسینکی ٤ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز کرا
لە هێلسینکی پایتەختی فینلەندا بە بۆنەی ٤ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ، ساڵیادی دامەزراندنی پەژاک و یەپەژە ئاهەنگێک ئەنجام درا.
لە هێلسینکی پایتەختی فینلەندا بە بۆنەی ٤ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ، ساڵیادی دامەزراندنی پەژاک و یەپەژە ئاهەنگێک ئەنجام درا.
دوێنێ لە هێلسینکی پایتەختی فینلەندا بۆ پیرۆزکردنی ٤ی نیسان ٧٦هەمین ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ، ٢١هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) و ١٢هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) ئاهەنگێک ئەنجام درا. ئاهەنگەکە لە کۆمەڵەی کوردانی هێلسینکی بەڕێوەچوو.
لە ئاهەنگەکەدا کە ژمارەیەکی زۆر کوردستانیان و دۆستنیان بەشداربوون درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" گوترانەوە. لە هۆڵی ئاهەنگەکەدا پۆستەرێکی گەورەی ڕێبەر ئاپۆ هەڵواسرابوو.
ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری دەستی پێکرد، دواتر لەسەر ماناداری ٤ی نیسان گفتوگۆکرا و گرنگی پەیامە مێژوویەکی ڕێبەر ئاپۆ هەڵسەنگێندرا. لە چوارچێوەیی ئاهەنگەکەدا دامەزراندنی پەژاک و یەپەژە کە هاوکاتە لەگەڵ یادی ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز کرا و جەخت لەسەر بەردوامیدان بە تێکۆشان کرایەوە.
ئاهەنگەکە بە گێڕانی گۆڤەند و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.