له مانگی ئاداردا ١٤٥کرێکار ژیانیان له دەستداوە

ئەنجوومەنی ئاسایشی کار و تەندروستی کرێکاران (ÎSÎG) ڕایگەیاند کە لە مانگی ئاداردا لانیکەم ١٤٥ کرێکار لە کاتی کارکردندا ژیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە لە مانگی ئاداردا، ١٤٥کرێکاردا گیانیان لەدەستداوە کە ٦کەسیان منداڵ و ٤ی دیکەیان کۆچبەر بوون.

شایانی باسە زۆربەی کرێکاران لە کەرتی بیناسازی و کرێکاریدا گیانیان لەدەستداوە. ڕاگەیەندراوە کە ٣٦ کرێکار لەو بەشەدا گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها زۆربەی گیان لەدەستدانەکانی کرێکاران لە ئەستەنبوڵ بووە. به گوێره ی ڕاپۆرته که ١١کرێکار له ئەستەنبوڵ گیانیان له دەستداوە.

هەروەها ١٣ کرێکار لە هاتای، ٨ کرێکار لە ساکاریا، ٧ کرێکار لە بورسا، ٥ کرێکار لە ئەنقەرە و ٥کرێکار لە ئەنتالیا گیانیان لەدەستداوە.

ڕاپۆرتەکە ڕایگەیاندووە کرێکاران زیاتر لە ڕووداوەکانی هاتوچۆ و گۆاستنەوەدا گیانیان لەدەستداوە.