لە حەسەکە شەهیدانی بەنداوی تشرین و قەرەقۆزاق یادکرانەوە
تابوری شەهید کرێکاری یەپەگە/یەپەژە بە مەراسیمێک یادی ٢٠ شەڕڤانی کردەوە کە لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق شەهید بوون. لە مەراسیمەکەدا بەڵێنی زیندووڕاگرتنی یادی شەهیدان درا.
تابوری شەهید کرێکاری یەپەگە/یەپەژە بە مەراسیمێک یادی ٢٠ شەڕڤانی کردەوە کە لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق شەهید بوون. لە مەراسیمەکەدا بەڵێنی زیندووڕاگرتنی یادی شەهیدان درا.
بە مەراسیمێکی شایستە یادی ٢٠ شەڕڤانی تابوری شەهید کرێکار کرایەوە کە لە کات و شوێنی جیاوازدا لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاقدا شەهید بوون.
لە مەراسیمەکەدا بنەماڵەی شەهیدانی حەسەکەیش بەشداربوون کە لە لایەن تابوری شەهید کرێکارەوە لە حەسەکە ئەنجام درا. لە یادکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەکرا لە سایەیی قارەمانێتی و فیداکاری شەهیدان ژیانی ئازاد لە هەرێمە ئافرێنراوە و بەڵێنی زیندوو ڕاگرتنی یادی شەهیدان و بە سەرکەوتن تاجدار کردنی درا.
لە دوای قسەکان وێنەی شەهیدان بە دیاری بەخشرایە بنەماڵەکانیان. بنەماڵەی شەهیدانیش ئاماژەیان بەوەدا لەسەر ڕێگەی تێکۆشانی ڕۆڵەکانیان بەردەوام دەبن.