ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی ئامارای لەسێدارەدانی ٢٠٢٤ی بڵاکردەوە

ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بە ناونیشانی "سزای لەسێدارەدان لە ساڵی ٢٠٢٤" ژمارەی لەسێدارەدان لە جیهاندا بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە سزای لەسێدارەدان بووە بە ئامرازێک بۆ سەرکووتکردنی ئازادی.

ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی ئاماری لە سێدارەدانی لە ساڵی ٢٠٢٤ بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە لە ١٥ ساڵی کۆتاییدا لەسێدارەدان هەڵکشاوە و دەڵێت: "لە ساڵی ٢٠٢٤دا ژمارەی لەسێدارەدان لە ئێران، عێراق، سعوودیە، یەمەن و چین بەرزبووەتەوە، دەشڵێن، لە ئێران ٩٧٢ حاڵەت، لە عێراق ٦٣ حاڵەتی لەسێدارەدان تۆمار کراوە."

هەر لە ڕاپۆرتەکەدا ژمارەی جێبەجێ کردنەکانی خستووەتەڕوو: "لە ئێران ٩٧٢ حاڵەت، لە عێراق ٦٣ حاڵەت، لە سعوودیە ٣٤٥حاڵەت، لە یەمەن ٣٨حاڵەت و لە چین بە هەزاران حاڵەت تۆمار کراون."

هەر لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: "لە ساڵی ٢٠٢٣ لە ئێران ٨٥٣ کەس لەسێدارە دراون، هەروەها لە سعوودیە سزای لەسێدارەدان بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٣ دوو هێندە و لە عێراق چوار هێندە زیاد بووە."

لە ڕاپۆرتەکەدا دەسنیشان کراوە سزای لە سێدارەدان بووە بە ئامرازێک بەدەست دەسەڵاتدارییەوە و دەڵێت: "لەو وڵاتانە سزای لەسێدارەدان بووەتە ئامرازێک بۆ سەرکوتکردنی نەیارانی سیاسی، خۆپیشاندەران، داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ و کەمایەتییەكان."