پارێزەران بۆ دیداری ڕێبەر ئاپۆ داواکارییان تۆمار کرد

پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا، بە تۆمارکردنی داواکاری سەردانی دواکاری گشتی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرێتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.

هەر یەیەک لە پارێزەرانی ڕێبەر ئاپۆ لە نوسینگەی یاسایی سەدە؛ ڕازیە ئۆزتورک، ڕەزان ساریجا، مەزڵوم دینچ و فایەق ئۆزگور ئەرۆل، بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ کە لە زیندانی ئیمراڵییدا لەژێر سیستەمی گۆشەگیرییدایە، سەردانی داواکاری گشتی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرێتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.

بە هەمان مەبەست پارێزەران بۆ بینینی موەکیلەکانی دیکەیان؛ عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش کە لە زیندانی ئیمراڵییدان داواکارییان تۆمار کرد.