ئێران بوونی چاوپێکەوتنی ڕاستەخۆیی لەگەڵ ئەمریکادا ڕەتکردەوە

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، ڕایگەیاند گفتوگۆی ڕاستەخۆیان لەگەڵ ئێراندا دەستپێکردووە، لایخۆیەوە ئێران ئاماژەی بەوەدا گفتوگۆی ناڕاستەخۆ لە ١٢ی نیسان لە عەممان ئەنجام دەدرێت.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند لەگەڵ تاراندا پەیوەست بە بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران "چاوپێکەوتنی ڕاستوخۆی" پێکهێناوە، بەڵام لای خۆیەوە تاران باسی چاوپێکەوتنی "ناڕاستەوخۆ" دەکات.

ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتی سەردانیکردنی ناتانیاهۆدا لە واشنتۆن درا. بنیامین ناتانیاهۆ لە سەردانەکەیدا کە بە خواستی بە دەستهێنانی بازرگانی کردبووی، نەیتوانی بەدەستی بهێنێت. ناتانیاهۆ لە دژی هەموو ڕێککەوتنێکە لەگەڵ ئێراندا.

ترەمپ گوتی، "لەگەڵ ئێراندا چاوپێکەوتنی ڕاستەخۆ دەستی پێکردووە و ڕۆژی شەممەیش بەردەوام دەبێت، کۆبوونەوەیەکی زۆر گەورە ئەنجام دەدەین."

لایخۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی ڕایگەیاند، لە ١٢ی نیسان لە عەممان، لە نێوان ئێران و ئەمریکادا گفتوگۆی ناڕاستەخۆ دەستپێدەکات.

عێراقچی لە هەژماری دیجیتاڵ میدیا ئێکس پەیامی بڵاوکردەوە و ئەمەی گوتووە: "ڕۆژی شەممە لە عەممان، لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا لە ئاستێکی باڵادا چاوپێکوتنی ناڕاستەخۆ ئەنجام دەدرێت. ئەم گفتوگۆیە هەم دەرفەتێکە و هەمیش ئەزموونێکە. تۆپ لە گۆڕەپانی ئەمریکادایە."