سێ گەنج کە لە حەلەبەوە دەچوونە عەفرین، بێسەروشوێنن

دەربارەی ئەو ٣ گەنجەی لە گەڕەکی ئەشرەفیەی حەلەبەوە بەرەو عەفرینی داگیرکراو کەوتنەڕێ، هیچ زانیارییەک بەردەست نییە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین_سوریا ڕایگەیاند ٣ گەنج لە شەوی دووشەممە (٧ ی نیسانەوە) کاتێک لە گەڕەکی ئەشرەفیەی حەلەبەوە بە ئۆتۆمبیلی خۆیان دەگەڕانەوە عەفرین، بێسەروشوێن بوون.

گەنجە بێسەروشوێنەکان: دژوار مەجید زەینەل، ئەحمەد ئیدریس زەینەڵ خەڵکی گوندی تلفی سەر بە شاری جەندریسەن، وە گەنجی سێیەم لە پێکهاتەی عەرەبە.

کەسوکاری گەنجانەکان، بەرپرسانی حەلەب و "ئاسایشی گشتی" و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیان ئاگادارکردەوە، بەڵام تا ئێستە چارەنووسیان نادیارە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین_سوریا بەدواداچوون بۆ ڕەوشی گەنجەکان دەکات و بانگەواز لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەیان زیاتر بکەن.