بەرخۆدانی بەنداوی تشرین پێی نایە سێ مانگەیی تێکۆشانییەوە
بەرخۆدانی بەنداوی تشرین کە لە هەناوی داستانی کۆبانێوە دەرپەڕییوە، بە هەمان ڕێچکەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی ماوەی سێ مانگە بەردەوامە لەسەر ئێشکگریی بە بەرخۆدان و بڕیارداری.
بەرخۆدانی بەنداوی تشرین کە لە هەناوی داستانی کۆبانێوە دەرپەڕییوە، بە هەمان ڕێچکەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی ماوەی سێ مانگە بەردەوامە لەسەر ئێشکگریی بە بەرخۆدان و بڕیارداری.
لە ٨ی کانوونی دووەمەوە گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دوای بانگەوازی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین چالاکی ئێشکگری بەرخۆدانی بەنداوی تشرینینان دەستپێکردووە.
ئامانجی بەرخۆدانی ئێشکگری گەل بۆ پاراستنی بەنداوی تشرینە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی کە لەو ماوەیەدا بە بەرفراوانی و دڕندایەتییەوە لەسەر گەلی ئێشكگری بەنداوەکە بەردەوام بوو.
چالاکی ئێشکگری بەشێوەی نۆرەی ئەنجام دەدرێت، هەر جارە و بەشێک لە گەلی کانتۆن و چەند شارێک ئێشكگری بەرخۆدانی بەنداوی تشرین وەردەگرن. ماوەی سێ مانگە بەنداوی تشرین بووە بە قەڵایەک لە بەرخۆدان و بەڕێوەبردنی ژیان لە چوارچێوەیی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییدا.
گەل کە بەرخۆدانی بەنداوی تشریندان، لە ٤ی نیسان ساڵڕۆژی ٧٦ـەمینی ڕێبەر ئاپۆ بەڵێنی بەردەوامیدان بە بەرخۆدانیان دووپات کردەوە و لەسەر بەنداوەکە ٤ی نیسانیان پیرۆز کرد.
لە بارەی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین
لەگەڵ ئەوەی هەموو ئەوانەی لە ئێشکگری بەرخۆداندان کەسانی سڤیلن، بەڵام دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بە هەموو شێوەیەک هێرشییان لە دژی ئەنجام دەدەن. بە پێی ئامارەکانی دەستەی تەندرووستی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە مانگەکانی ڕابردوودا بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانییەوە ٢٥ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و ٢٢١ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.
بەنداوی تشرین یەکێکە لە شتە گرنگەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە، کە ڕۆڵێکی گرنگ لە دابینکردنی ئاو دەبینێت. هەروەها بەنداوەکە کارەبا بە وێستەگەکانی بەرهەمهێان دەدات.
کاتێک بەنداوەکە بوو بە ئامانجی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، گەلی هەرێمەکە و ژنان پاراستنی بەنداوەکەیان وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و مرۆیی بینی. دانیشتووان لە ڕێگەی پاراستنی بەنداوەکەدا چەندین شەهیدیان داوە و جەختدەکەنەوە کە ئێستاش ئامادەی قوربانی دانن. هەروەها ئاشکرایان کرد مەحاڵە بازاڕ لەسەر بەنداوەکە دروست بکرێت، بەڵام پاراستنی بە بەرپرسیارێتی هەمووکەسێک دەبینن.
بەمجۆرە بەرخۆدانی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بوو بە ئەفسانەی بڕیارەدەری گەل لە بەرانبەر ئامێر شەڕی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر. بەنداوی تشرینیش گەواهیدەری بەرخۆدانی گەل و ژنان دەکات کە سەرنەوی کردن قبوڵ ناکەن، پێداگرن بەبێ بەرخۆدان ماف بە دەست ناهێنرێت.
شەڕڤانان بوون بە قەڵغانی پاراستنی گەل
لەگەڵ هێرشەکانی سەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاقدا، بە ئیرادە و سەنگەرگری شەڕڤانان توانرا بەنداوی تشرین بکرێت بە قەڵای بەرخۆدانی بەندوای تشرین.
لە بەرخۆدانی بەنداوی تشریندا چەندین شەڕڤان گیانی خۆیان هەم بۆ پاراستنی گەل، هەم بۆ پاراستنی بەندواوەکە بەخشییوە.
ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی شایستەدا لە حەسەکە لە لایەن بنەماڵەی شەهیدانی حەسەکەوە، یادی ٢٠ شەڕڤانی تابووری شەهید کرێکار کرایەوە، کە لە بەرخۆدانیان دژ بە هێرشەکان گیانیان بەخشی.
لە مەراسیمەکەدا جارێکی دیکە پەیوەستبوون و هاوئامانجی گەل و شەرڤانان دەرکەوتەوە، بۆیە گەل و بنەماڵەی هێژای شەهیدان بەڵێنی بەردەوام بوون لەسەر رێچکەی شەهیدانیان دووپات کردەوە.