زانکۆی کۆبانێ دەرفەتێکی نوێ بۆ خوێندکاران دەڕەخسێنێت
زانکۆی کۆبانێ دەرفەتی نوێ بۆ ئەو خوێندکارانە دەڕەخسێنێت کە بەهۆی شەڕەوە ناچار بوون واز لە خوێندن بهێنن.
زانکۆی کۆبانێ دەرفەتی نوێ بۆ ئەو خوێندکارانە دەڕەخسێنێت کە بەهۆی شەڕەوە ناچار بوون واز لە خوێندن بهێنن.
زانکۆی کۆبانێ ڕایگەیاند، دەرفەتێکی نوێ بۆ ئەو خوێندکارانە دەڕەخسێنێت کە بە هۆکاری جیاوازەوە لە خوێندن بێبەش بوون و لە دامەزراوەکانی خۆبەڕێوەبەریدا کار دەکەن.
ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن شەڕڤان موسلیم هاوسەرۆکی زانکۆی کۆبانێ له کتێبخانەی زانکۆی کۆبانێ دا خوێندرایەوە و ڕایگەیاند: "ئەوان بەرنامەیەک ئامادە دەکەن بۆ ئەو خوێندکارانەی کە پێشتر بە هۆکاری جیاوازەوە لە خوێندن دوور کەوتوونەتەوە یان بەهۆی بارودۆخی تایبەتەوە نەیانتوانیوە درێژە بە خوێندن بدەن."
شەڕڤان موسلیم لە بەردەمییدا دەسنیشانی کرد زانکۆی کۆبانێ بۆ خزمەتی گەلە و گوتی: "زانکۆی کۆبانێ بە هوی هەلومەرجی شەڕەوە هەنگاوی جیاواز دەگرێتەبەر. لەو ماوەیەدا، دوای دەستپێکردنی شەڕ، زۆرێک لە قوتابیەکان ناچار بوون واز لە خوێندن بێنن و هەندێکیان بەشداری بزووتنەوەی شۆڕشگێڕییەکان بوون. خوێندکاران لەباکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بەتایبەتی لە ڕۆژئاوا، بەهۆی دڵسۆزییان بە گەلەکەیان نەیانتوانی درێژە بە خوێندن بدەن، بەڵام زانکۆی کۆبانێ دەرفەتێکی نوێیان بۆ درێژەدان به خوێندن پێشکەش دەکات."
زانکۆی کۆبانێ بەردەوامە لە نوێگەری
لە کۆتاییدا هاوسەرۆکی زانکۆی کۆبانێ شەڤان موسلیم جەختی لە پرۆژەی نوێی زانکۆکەکە کردەوە و وتی: "هەروەها زانکۆی کۆبانێ کار له سەر چەندین پرۆژه ی نوێ دەکات بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی کار و تێکۆشان بۆ قوتابیان، سەرەڕای گۆڕانی بارودۆخەکە، زانکۆی کۆبانێ بەردەوام دەرفەتی نوێ دەڕەخسێنێت و وردەکارییەکان لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕادەگەیەنێت."