تونجەر باقرخان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان لە کۆبوونەوەی گروپی پارتەکەی لە پەرلەمان پێشهاتەکانی ڕۆژەڤی هەڵسەنگاند. باقرخان ئاماژەی بە ٨ی نیسان ڕۆژی جیهانی ڕۆمان کرد و ڕایگەیاند کە ئەوان پشتیوانی لە تێکۆشانی دادپەروەری، ئازادی و ڕۆمان دەکەن.
تونجەر باقرخان لە میانەی قسەکانیدا ڕەخنەی لە توندوتیژی پۆلیس گرت لە کاتی ناڕەزایەتییەکان سەبارەت بە شارەوانیی ئەستەنبوڵ، هەروەها سەرنجی بۆ ئازار و ئەشکەنجەکانی سەر ژنان ڕاکێشا و وتی: "واز لەم ئەشکەنجە و ئازارانە بێنن." هەروەها بەرامبەر دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردنی ئەندامانی ئەسەپە کاردانەوەی نیشاندا و وتی: "ئێمە خاوەنداری لە ئەسەپە دەکەین، هەموو ڕۆژ هاوڵاتیان بە بیانووی بێ بنەما دەسبەسەر دەکرێن. دەبێت ئەم سیاسەتانە کۆتایی بێت."
تونجەر باقرخان قسەکانی پێشووی تەیب ئەردۆغانی بەبیرهێنایەوە کە گوتبووی: "بەسیاسیکردنی یاسا و بەکارهێنانی دەسەڵاتی دادوەری وەک ئامرازێک ئەمە زیان بە دیموکراسی دەگەیەنێت" و وتی: "دیموکراسی بەبێ یاسا بوونی نییە، دەبێت دیموکراسی بەهێز بکرێت و ئازادیەکان پەرە بستێنن، ٢٧ساڵ لەمەوبەر ئەم قسانە دەکرا، بەڵام بۆچی ئێستا زیندانەکان لەسەدا ١٣٠پڕن؟
٤٠ ڕۆژان تێپەڕی
باقرخان لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئێمە داوا دەکەین پێویستە قسە و بەڵێنەکەی ٢٧ساڵ لەمەوبەر جێبەجێ بکەن، ئەمڕۆ لە تورکیا بابەتی بەپەلە هەیە، پرسەکانی دیموکراسی و دادپەروەری، مافی دیموکراتیک و ئاشتی ناکرێت دوابکەون."
بەڕێز ئۆجالان لە ٢٧ی شوباتدا بانگەوازییەکەی راگەیاند. وا ٤٠ ڕۆژی بەسەردا تێپەڕی. ئێمە لە ٤٠ ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام باسی ئاشتیمان کردووە، لە کۆبوونەوەکانماندا ڕامانگەیاندووە کە سەرەتایەکی نوێیە. هیوامان داوە. گەلی کورد و تورک لە دەوری ئاشتی کۆبوونەتەوە. ئەمەش لە گۆڕەپانەکانی نەورۆزدا نیشاندرا.هەموو توێژەکان لە گۆڕەپانەکاندا پشتیوانیان لە بانگەوازەکەی بەرێز ئۆجالان کرد. ئێستا هەموو دونیا چاوەڕی هەنگاونانی دەوڵەت و حکومەت دەکەن.
نەک سەرهەڵدان، رێککەوتنی دیموکراتیکی و ئاشتی
لەسەر بابەتی هەنگاونان زۆر هێواشی هەڵدەسووڕن. لە شوێنی خۆیان ڕاوەستاون. گەورەترین پرسی تورکیا تاوتوێ دەکرێت بەڵام لە شوێنی خۆیان ڕاوەستاون. ئایا بە راوەستان ئاشتی لەکوێ جیهان روویداوە؟ ئێمە دەمانەوێت هەنگاوی نوێ بنرێت. ئەمە تەنها داواکاری دەم پارتی نییە، بەڵکو داواکاری هەموو کۆمەڵگایە. دەبێت مرۆڤ لە دیموکراسی بەترسن، بەڵکو خاوەنداری لێبکات. گوتمان ئێمە بۆ ئاشتی و دیموکراسی ئامادەین.
ئایا ئاشتی بە بێدەنگی بەدی دێت؟
دەسەڵاتداری وڵات متمانەی بە کۆمەڵگا نییە. بۆیە دەپرسین ئایا مرۆڤ لە ئاشتی دەترسێت؟ ئایا مرۆڤ شەرم لە ئاشتی دەکات؟ ئایا دەتوانرێت ئاشتی بە بێدەنگی جێبەجێ بکرێت؟ ئەم پرسیارانە لە حکومەت دەکەین. تا ئاشتی دوابخرێت و کردەوە دژە دیموکراسیەکان وەک ئەوەی لە ئەستەنبوڵ بەردەوام بێت، متمانە دروست دەکرێت؟ کورد و هەموو توێژەکان چۆن باوەڕی پێدەکەن؟ ئایا هاوڵاتیبوونی یەکسان و ئازاد بەم شێوەیە دەبێت؟ هیوادارین دەسەڵات وەڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە. ئیتر دەبێت کۆتایی بەم راوەستان و بێدەنگییە بهێنن.
پڕۆسەی ئاشتی و دیموکراتیکبوون، باوەڕبوونی دەوێت. لە لایەک باسی ئاشتی و چارەسەری دەکرێت، لە لایەکی دیکەوە لایەنێک وەک ئەوەی پڕۆسەیەک نەبێت مامەڵە دەکات و گۆشەگیری بەردەوامە. ئەمە قبوڵ ناکرێت. بەڕێز ئۆجالان بۆ چارەسەری هەمیشەیی تێکۆشان دەکات و لە هەوڵدان بەردەوامە. بەڵام لە بەرانبەر ئەم هەوڵانەدا خەمساردییەک هەیە کە هەم گەلی کورد و هەم ئەوکەسانەی باوەڕیان بە چارەسەری هەیە دەخاتە گومانەوە. پێویستە ئازادی تێکۆشان و پەیوەندی بەڕێز ئۆجالان مسۆگەر بکرێت. ئاستەنگییەکان لە پێش ئاشتی کۆمەڵگە بە قسە نا، بە هەنگاوی ڕوون، بوێر و باوەڕەوە دەکرێت لاببرێت. هیوادارم لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەمانە جێبەجێ بکرێن. لە قۆناغێکی مێژووییداین و دەبێت بە پێی ئەمە هەنگاو بنرێت.
پەرلەمان دەبێت دەستبەجێ هەنگاو بنێت
گرنگە مافی هیوا کارا بکرێت. بەڕێز ئۆجالان بەرپرسیارێتییەکی لە ئەستۆ گرتووە کە لە مێژوودا نەبینراوە. هەلومەرجی تێکۆشانی بەڕێز ئۆجالان دەبێت سەرڕاست بکرێت. دەبێت بۆچوونە سیاسییەکان لە چوارچێوەی تاوانبارکردن دەربکرێت. دەبێت یاسایی 'تێکۆشان لە دژی تیرۆر' کە بووە بە بەڵای سەری هەمووکەسێک بگۆڕدرێت. دەبێت لەم بابەتەدا پەرلەمان بە خێرای هەنگاو بنێت. لە ساڵانی پێشوودا پێشنیاری ڕوونمان کردوە و ئێستاش دەتوانین پێشنیاری ڕوونتر بکەین. کۆمیسیۆنەکەمان و پارتەکە لەم بابەتەدا تێکۆشانی باش دەکات. ئەوەی هەمیشەییە گەلە، ئیرادەی گەلە، تێکۆشانی ئاشتی شکۆمەندایە. ڕەنجدان بۆ ئاشتییەکی شکۆمەندانەی هەمیشەییە.
دەڵێین وەرن پێکەوە ئەم سیستەمە بونیات بنێین. دیسان دەڵیین بۆ ئەمە ئامادەین. بۆچی دەبێت پەلە بکەین؟ بۆچی وەک دەسەڵات ڕاناوەستین؟ بۆچی گومانمان هەیە؟ وەڵامی ئەم پرسیارانە بۆ ئێوە دەدەمەوە؛ چونکە گەل، کرێکار و بندەستان لە تورکیا دەژین با ١٠٠ ساڵی دیکەش لە دەست نەدەن. با ئاشتی ببێت. با مرۆڤ ١٠٠ ساڵی دیکەش لەبەر ئەم پرسانە شەڕی یەک نەکەن. با دەوڵەت وزە و ئابووری خۆی بۆ سەرکوتکردنی مافە دیموکراتیکەکان بە کارنەهێنێت. لەبەر ئەوەی تورکیا ئێدی لە کاتی بڕیارداندایە، هەربۆیە پەلە دەکەین. دەمانەوێت تورکیا ئاشتی و دیموکراسی و ئازادی هەڵبژێرێت. هەربۆیە بیرکردنەوەمان هەیە و پەلە دەکەین."