شاندی دەم پارتی لەم هەفتەیەدا لەگەڵ ئەردۆغاندا کۆدەبێتەوە دەکات
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان ڕایگەیاند ڕەنگە لە نێو ئەم هەفتەیەدا شاندی دەم پارتی و تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماردا کۆببنەوە.
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان ڕایگەیاند ڕەنگە لە نێو ئەم هەفتەیەدا شاندی دەم پارتی و تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماردا کۆببنەوە.
هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تونجەر باقرخان، لە دوای کۆبوونەوەی هەفتانەی پارتەکەی وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانانی دایەوە.
باقرخان لە وەڵامی پرسیاری "چ کاتێک لەگەڵ ئەردۆغاندا چاوپێکەوتن دەکەن" ئەمەی وەڵام دایەوە: "لەو باوەڕەدام لەم هەفتەیەدا شاندەکەمان لەگەڵ بەڕێز ئەردۆغانی سەرۆککۆماردا چاوپێکەوتن ئەنجام بدات. دۆخەکە ئەرێنییە، باش دەبێت. لە تورکیادا دەبێتە هۆکاری شتگەلی باش و ئەرێنی. چاوەڕوانین لە نێو هەفتەدا چاوپێکەوتنەکەمان بکەین."
باقرخان ئاشکرای کرد، پەیوەست بە شوێنی چاوپێکەوتنەکەوە هیچ زانیارییەکیان پێ نەدراوە و بە گوێرەی قسەکانی وتەبێژی ئاکەپە، عومەر چەلیک شرۆڤەی بابەتەکە دەکەن.
باقرخان ئەمەیشی گوت: "تا وەکو ئێستا هیچ پەیوەندییەکمان پێوەنەکراوە، لە چاوەڕوانی ئەوەداین پەیوەندیمان پێوەبکرێت و چاوپێکەوتنەکە ئەنجام بدرێت."