هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەبەردەم نوێنەرایەتی یکێتی ئەورووپا شەرمەزار کرا

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوا لە بەردەم نوێنەرایەتی یکێتی ئەورووپا لە مارسیلیا بە چالاکییەک شەرمەزار کرا.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوا بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد لە ئەوروپا لە شاری مارسیلیا بە چالاکییەک لە بەردەم نوێنەرایەتی یکێتی ئەوروپا شەرمەزار کرا. لە چالاکییەکەدا ئاڵای یەپەگە و یەپەژە بەرزکرایەوە. لە چالاکییەکەدا دروشمی "بکوژ ئەردۆغان"، "تیرۆریست تورکیا" و "ڕۆژئاوا تەنیا نییە" وترایەوە.

لە چالاکییەکەدا سیاسەتمەدار محەمەد چەپکین قسەی کرد و داوای کرد کە دەستبەجێ هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا ڕابگرێت. چەپکین دەستنیشانی کرد کە دەبێت ئەوروپا ئەو ئەرکەی لەسەر شانیەتی جێبەجێ بکات.

چالاکییەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بکوژ ئەردۆغان" کۆتایی هات.