هەزاران سەمونخانە لە تونس دەستیان بە مانگرتن کرد

لە تونس بە هەزاران سەمونخانە بۆ ئەوەی حکومەت ناچار بە قەرەبووکردنەوە بکەن دەستیان بە مانگرتن کرد.

لەسەر بانگەوازی سەندیکای نیشتمانی خاوەن سەمونخانەکان  زیاتر لە ٣ هەزار و ١٠٠ سەمونخانە بۆ داواکاردنی پاڵپشتی دارایی مانگانەی حکومەت دەستیان بە مانگرتن کرد. پاڵپشتی دارای مانگانە ماوەی ١٤ مانگە راگیراوە.

سەندیکا لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمیشدا مانگرتنی راگەیاندبوو. دوای ئەوەی لەگەڵ حکومەت رێککەوتن، کۆتاییان بە مانگرتن هێنا. حکومەت بەڵێنیداوە لە قەرەبووی دوکانداران بداتەوە بەڵام تا ئێستا ئەو کارەی نەکردووە.

لەمانگەکانی رابردوودا ماددەی خواردن و خواردنەوەی وەک شیر و شەکر و برنج کەمبوونەوە و دەست ناکەون.

لە ساڵی ٢٠٢١ کە قەیس سەعید سەرۆکوەزیران هەموو دەسەڵاتەکانی گرتەدەست قەیرانێکی سیاسی قوڵ ئەو وڵاتەی گرتەوە. بڕیارە ١٠ رۆژی دیکە هەڵبژاردنی گشتی لە تونس بەڕێوەبچێت.

هـ . ب