کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان: لە دژی هێرشە ڕەگەزپەرستییەکان دەبێت گەلمان یەکگرتووبێت

کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان(جیک) هێرشە نەژادپەرستییەکانی بەلژیکای شەرمەزارکرد و ڕایگەیاند: "بانگەوازی لە هەر موسڵمانێکی ڕاستەقینە و کەسانی خاوەن ویژدان دەکەین، لە دژی هێرشی تورانیستی قڕکەر، نەژادپەرستی دەوڵەتی تورک ڕابووەستنەوە."

کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان (جیک) پەیوەست بە هێرشە فاشیستییەکانی شاری لەوڤەنی سویسرا کە کرانە سەر بنەماڵە کوردەکان لە کاتی گەڕانەوەیان لە پیرۆزبایکردنەکانی نەورۆز، ڕاگەیاندراوێکی بڵاکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردوە دەوڵەتی تورکی تورانی بۆ لەناوبردنی گەلی کورد هەمووهێزێکی خۆی بەکاردەهێنێت و وتی: "دەوڵەتی تورک ئاینی ئیسلام و موسڵمانێتی بۆ لەناوبردنی کوردان بەکاردهێنیت، بۆیە دەبێت گەلمان خۆی بەدوربگرێت لە دەزگا و چەتەکانی دەوڵەت. لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا کوشتنی کوردان لە شوێنە پیرۆزەکانی وەک مزگەوت، لە ناوبردنی مرۆڤ بۆ ئەم ئامانجە یەکێکە لە گوناهە هەرەگەورەکان. مانگی ڕەمەزان کە مانگێکی پیرۆزی ئاینی ئیسلامە، دەوڵەتی تورک بە بەکار‌هێنانی هەستی بڕوادارانەی مرۆڤەکان، دەیەوێت ئەم مانگە بگۆڕێت بۆ مانگی غەزەب و هەڵوەشاندنەوە. خواستی کوردان نەهێڵێت، کوردان قڕبکات و ئەمەش بەناوەی ئیسلامەوە دەکات، ئەمەش یەکێکە لە گوناهە گەورەکان. بانگەوازی لە هەر موسڵمانێکی ڕاستەقینە و کەسانی خاوەن ویژدان دەکەین، لە دژی هێرشی تورانیستی قڕکەر، نەژادپەرستی دەوڵەتی تورک ڕابووەستنەوە و ببن بەیەک. بەبێ ئەوەی بکەوینە ناو ئاژاوەگێڕییەوە لە بەرامبەر ئەم نەژادپەرستییە تاریک و توندڕەوە لە سەرزەمینی حەقیقی و سیاسی تێبکۆشین. بە یەکێتی و یەکگرتووییمان جارێکیتر ئەوە بیردێنیەوە کە دەوڵەتی تورکی پشتیوانکەری داعش و هاوکارەکانیان ناتوانن گەلی کورد لەناوبەرن. دەرس لەو ڕووداوەکان وەربگرین و لە بەرامبەر هێرشە قڕکەرەکانی سەر گەلمان، تێکۆشانی مافدارمان بە سەرکەوتن تەژیی بکەین."