کەجەدەکە-ئە ٤ـی نیسانی پیرۆز کرد

کۆنگرەیی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە ئەورووپا (کەجەدەکە-ئە) بە پەیامێک ٧٦‌‌ـەمین ساڵڕۆژیی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆی پیرۆز کرد و بانگەوازی سەفەربەری کرد لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و هەموو زیندانیانی سیاسی.

کەجەدەکە-ئە بە بۆنەی ٤ـی نیسان ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند ٤ـی نیسان بە ئامانجی پێکهێنانی "ڕێبەرێتی ئازاد کۆمەڵگەیی دیموکراتیک" پیرۆز دەکەن.

لە سەرەتایی ڕاگەیاندراوەکەدا ٤ـی نیسان لە گەلان پێرۆز کراوە ودەستنیشان کراوە ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ گەلی کوردی لە قڕکردن ڕزگار کرد، وە بووە ڕۆژی کۆمەڵایەتیبوونی حەقیقەت و دادپەروەری و هاتووە: "لە ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆدا هێشتا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پێکنەهێندراوە، بە دڵنییاییەوە دەبێت ئازاد ببێت و بە ئەرکی مێژوویی بۆ گەلی کورد و مرۆڤایەتی هەستێت."

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "نەورۆزی ٢٠٢٥ بووە مزگێنی ئەم ئەرکە مێژوویە. جۆش و خاوەنداریکردنی ملیۆنان کەس لە ڕێبەر ئاپۆ، گرنگی و ئەرکی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆیی نیشانی هەموو کەسێک دا. لە ئێستاوە ساڵی ٢٠٢٥ ببێتە ساڵێک کە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا کۆببینەوە.

وەک کەجەدەکە-ئە بانگەوازی لە هەموو کەسێک و بەتایبەت لە گەلی کوردستان دەکەین لە هەموو شوێنێک ٤ـی نیسان بە درووشـمی "کۆمەڵگەی ئازاد و ڕێبەرێتی ئازاد" پیرۆز بکەن و تێکۆشانی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" بڵند بکەن.

بەم بۆنەیەوە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و هەموو زیندانیانی سیاسی سەفەربەر ببن."