کەجەدەکە-ئە لەدژی هێرشەکان بانگەوازی لە کوردان کرد: لە برۆکسل کۆببنەوە

دوای هێرشەکانی شارۆچکەی هەوسدەن-زۆلدەری بەلجیکای دژ بە کوردان، کەجەدەکە-ئە بانگەوازی لە کوردان کرد لە کاتژمێر ١٢:٠٠ لە پێش پەڕلەمانی ئەوروپا چالاکی شەرمەزارکردنی ئەو کارانە ئەنجام بدەن.

هێرشی فاشیستی لە بەلجیکا

لە ڕاگەیاندراوەکەی کەجەدەکە-ئە داوا لە کوردان کراوە، لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست، لە کاتژمێر ١٢:٠٠ لە بەردەم پەرلەمانی ئەوروپادا گردببنەوە و چالاکی شەرمەزارکردن ئەنجام بدەن.

لە ڕاگەیاندراوەکەی کەجەدەکە-ئە هاتووە: "لە کاتێکدا بە ملیۆنان کەس لە هەموو پارچەکانی کوردستان بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز لە یەکتر کۆببووەنەوە، لە ئەوروپا بە سەدان هەزار کەس خاوەندارێتیان لە نەورۆزکرد، تورکی فاشیست، لە بە لجیکا تیرۆری ئەنجامدا.

چەتەکانی دەوڵەتی تورک سوێندی ئەوەیان خواردووە خوێنی کوردان بڕژن، بە دروشمی تەگبیرگرتن هەوڵەدەن خوێنی کوردان بڕژن. دەوڵەت و پۆلیسی بەلجیکا شەرمەزارد دەکەین، کە ڕێگەی داوە بەم کارانەی چەتاکانی فاشیستی تورک.

دەوڵەتی تورک لە کۆمەڵکوژی و ئاژاوەگێڕی تێرنابێ.

ڕۆحی بەرخۆدان لە کۆڵنەوە دەستپێکرد، نەورۆزی فرانکفۆرت و هەموو ناوچەکانی ئەوروپای گۆڕی بۆ بەرخۆدانێکی گەورە. ئیتر هەموو جیهان ئەم دەنگە دەبیستێت و مافدار دەیبینێت. لە هەموو جێگایەکی جیهانەوە دۆستان هەوڵدەدەن پشتگیری بدەنە ئەم تێکۆشانە.

ماسکی سەر ڕووی ئەردۆغانی دیکتاتۆر و دەوڵەتی تورکی فاشیست لاچوو. دەرکەوت لە هەموو جێگایەک پشتیوانی لە تیرۆر دەکات، خاوەنداری لە گروپە تێرۆرستیەکان دەکات. لەم داوایدا چەتەکانی داعش تیرۆری مۆسکۆییان ئەنجامدا و خۆییان ڕایانگەیاند لە تورکیاوە هاتوون.

هێرشی نەژادپەرستی لە بەلجیکا پلان داڕێژراوە

دەنگدانەوەی هەڵمەتەکە لە جیهان و یەکگرتووی گەلی کورد بەڕۆحی یەکێتی نەتەوەی، خواستی شەرخوازانەی دەوڵەتی تورکی زیاتر دەرخست. دەوڵەتی تورک لە ناوە و دەرەوەشدا لە قەیرانی قوڵدایە، جگە لە قورسکردنی شەڕ و قەیران هیچ چارەیەکی تری پێنیە.

لەبەر ئەوەی لە دژی کوردان لە ئەوروپا هەوڵدەدات ئاژاوە و ئیستفزازی دژبە کوردان ڕێکبخات و ئەنجام بەدەستبهێنێت. ئەم هێرشانەی کە بەلجیکا لە لایەن کۆنسوڵخانەی تورکەوە ڕێکخراوە و پۆلیسی بەلجیکاش لێی بێدەنگ بوو، خواستی بوو بیگۆڕێت بۆ شەڕی شەقام.

ئەم هێرشانە بە گشتی هەوڵدان بوو بۆ سوتاندی ماڵی کوردان.

گەلی کورد لە هەر دەڤەرێکبێت پێویستە ئیرادەی خۆی بەهێزتربکات و لەدژی ئەم هێرشانە لە یەکتر کۆببنەوە، بەرامبەر ئەم ئیستفزاز و ئاژاوانە ئامادەبن.

بانگەوازی لە گەلمان دەکەین کە لە ٢٥ی ئادار لە کاتژمێر ١٢:٠٠ لە پێش پەرلەمانی ئەورپا بەشداری لە خۆپیشاندانی گەورە بکەن."